گەری کاسپارۆڤ بلیمەتی یاری شەترەنجی ڕووسیا : ڕابەرانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی نازانن چۆن دەبێ ڕاوەستن و شەڕ بکەن
پەیامی کورد ... گەری کاسپارۆڤ بلیمەتی یاری شەترەنجی ڕووسیا : ڕابەرانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی نازانن چۆن دەبێ ڕاوەستن و شەڕ بکەن .
گەری کاسپارۆف ، قارەمانی یاری شەترەنجی خەڵکی ڕووسیا بە ڕەخنە گرتن لە هەڵچوونی ڕابەرانی هێزەکانی جیهانی لە بەرامبەر داگیری سەربازی و نیزامی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : ڕابەرانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی نازانن چۆن دەبێ ڕاوەستن و شەڕ بکەن . ئەوان خوازیاری قسەکردن و ووتووێژ کردنن ، لەبەر ئەوەی تەنیا هەر ئەم شتە دەزانن . هەر لە بەر ئەمە بە باشی دەزانن بەرگری ئۆکراین ییەکان و گێڕانەوەی ئازایەتی ئەوان کە ببوە هەواڵی سەرەکی هەواڵەکان و بووەتە هۆی شەرمەزاری ئەوان ، هەر چی زووتر دەبێ کۆتایی پێ بێت .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە