گەشبینی دەدرێت لە ڕێکەوتنی ئەم جارەی شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا

پەیامی کورد     ...    گەشبینی دەدرێت لە ڕێکەوتنی ئەم جارەی شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبێتەوە، چوونکە رێککەوتن لەگەڵ حکوومەت لەبارەی بودجەوە کراوە و تەنھا ماوە لەگەڵ پەرلەمان بکرێت، بۆیە ئەمڕۆ ھەوڵ دەدرێت لەگەڵ پەرلەمانیش بگەنە رێککەوتن.

فارس عیسا، ڕایدەگەینێت ، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە لەگەڵ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوە لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق، ساز بکەن.

عیسا ووتیشی، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشتر لەبارەی پشکی ھەرێم لەگەڵ حکوومەتی عێراق کۆبووەتەوە و رێککەوتنیشی کردووە، تەنھا ماوە لەگەڵ پەرلەمان رێککەوتن بکەن، بۆ ئەوەی بێ گرفت پڕۆژەیاسای بوودجە بە پشکی ھەرێمەوە تێپەڕێت.

ناوبراو باسی لەوەش کرد: "ھەرچەندە کۆمەڵێک تێبینیمان لەسەر پشکی ھەرێم لە بودجەدا ھەیە، بەڵام رازین بەو شێوەیەی ھەیە تێپەڕ بێت، بۆیە گەشبینین ئەمڕۆ شاندی حکوومەت لەگەڵ پەرلەمان بگاتە رێککەوتن".


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە