گەشتیارە جیهان گەڕە فەڕەنسەوییە دەست بەسەرکراوەکەی بەندیخانەیەکی ئێران دەستی بە مانگرتن کرد
پەیامی کورد ... گەشتیارە جیهان گەڕە فەڕەنسەوییە دەست بەسەرکراوەکەی بەندیخانەیەکی ئێران دەستی بە مانگرتن کرد ،
گەشتیارە جیهان گەڕە فەڕەنسەوییە دەست بەسەرکراوەکە لە بەندیخانەی وەکیل ئاوای مەشهەد لە ئێران دەستی بە مانگرتن کرد .
بێنژمەن بێریەر ، گەشتیاری جیهان گەڕی گەنجی فەڕەنسەوی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە لە ئێران بە تاوانی سیخوڕی کردن بەندکراوە لە ڕۆژی شەممە ٢٥ی دیسەمبەرەوە وەک ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دۆخی خۆی لە بەندیخانە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن . بێنژمەن بێریەر لە مانگی مەی ٢٠٢٠ ەوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی وێنە لە ناوچەگەلی قەدەغەکراو لە پارکێکی سرووشتی بە کەڵک وەرگتن لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە بازاڕەکان بە ئاسانی دەستی کەوتووە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن دەست بەسەر و لە بەندیخانەی وەکیل ئاوای مەشهەد بەند کرا .
بەرپرسانی بەندکراو سەبارەت بە گفتۆگۆی تەلەفۆنی بێنژمەن لەگەڵ بنەماڵەکەی بە بۆنەی یادی کریسمەس و لە دایکبوونی مەسیح دژایەتییان کرد . لە دەربڕینی ناڕەزایەتی بەم دژایەتییە و بێ ئاکام بوونی خۆی لە بەندیخانە ، ئە گەنجە فەڕەنسەوییە لە ماوی دوو ڕۆژ پێش ئێستاوە دەستی داوەتە مانگرتنی خواردن .
پارێزەرەکەی ئەو لە مانگی مەی ڕابردووەوە ڕایگەیاندبوو کە بە زوویی ئەو گەنجە بە تۆمەتی سیخوڕی و بانگەشە لە دژی دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئێران مەحکەمە دەکرێت . بێنژمەن پێش دەست بەسەر کردنی لە لاپەڕەی تویتەری خۆی بەرامبەر بە سەرپۆشی زۆرەملی لە ئێران دژایەتی خۆی ڕاگەیاندبوو و هەر ئەمەش لە لایەن دادگای شۆڕش ەوە بە واتای بانگەشەکردن لە دژی نیزام و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ی لێهات .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا هەموو تۆمەتەکانی پاڵخراوی ئەم هاووڵاتییە گەنجەی ئەم ووڵآتەیان جێگای تێنەگەیشتن ناو برد و خوشکەکەی بێنژمەن لەو باوەڕەدایە کە براکەی بە شێوەی تەواو نایاسایی و بە بێ هیچ هۆکارێک لە ئێران بەدیل گیراوە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە