گەمارۆوەکانی ئەمریکا لە دژی تورکیا بەم هۆیەوە دەبێتە یاسایی
پەیامی کورد ... گەمارۆوەکانی ئەمریکا لە دژی تورکیا بەم هۆیەوە دەبێتە یاسایی
گەمارۆوەکانی ئەمریکا لە دژی ووڵاتی تورکیا بە هۆی کڕینی مووسەکگەلی ڕووسی دەبێتە یاسایی
ڕەشنووسی بوودجەی بەرگری ویلایەتەیەکگرتووەکان گەمارۆگەلێکی لە دژی تورکیا بە هۆی کڕینی سیستەمگەلی بەرگری ،مووشەکی بەرگری ئاسمانی ڕووسی ئێس - ٤٠٠ ی لە بەرچاو دەگرێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک لەم یاسایەدا هاتووە : " سەرۆککۆمار دەبێ لانیکەم ٣٠ ڕۆژ لا دوای پێویست بوونی جێبەجی کردنی ئەم یاسایە ، ٥ گەمارۆ یا خود زیاتر لە دژی تورکیا بخاتە واری جێ بەجێ کردنەوە . ئەم گەمارۆیانە دەبێ لە دژی بەرپرسانی تورکیا کە لە کڕینی ئێس - ٤٠٠ دا بەشداری یان هویە ، ئەنجام بدرێت .
هەروەها لە بەرچاودایە کە ڕابگەێندرێت کڕینی سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا لە لایەن ئانکاراوە " ئۆپراسیۆنێکی ماڵی دارایی زۆر جێگای گرینگی دانە کە بریتی دەبێ لە حۆکمی ئۆممی کە لە یاسای گەمارۆوەکانی CAATSA شی کراوەتەوە .
ڕادەست کردنی سیستەم گەلی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی ئێس - ٤٠٠ کە بوو بە هۆکاری درووست بوونی گرژی لە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان دا ، لە سەرەتای جووڵای ساڵی ٢٠١٩ ەوە دەستی پێکرد . واشینتۆن بە هەڕەشە کردن و دواخستن و یا خود هەڵوەشاندنەوەی فرۆشتنی شەڕکەرەکانی مۆدێرنی F-35 بە تورکیا و هەروەها سەپاندنی گەمارۆوەکان بە پێی یاسای CAATSA بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ دوژمنانی ئەمریکا لە ڕێگای گەمارۆدانەوە داواکاری وەلاوە نانی ئەم مامەڵەو کڕینی سیستەمگەلی ئەمریکی پاترییۆت لە جیاتی ئەوانە . ئانکارا خۆی لە پاشەکشەکردنی ئەم کارە دوور گرت و ووتووێژەکانی خۆی بۆ کۆمەڵەیەکی دیکە لە سیستەمگەلی ئێس - ٤٠٠ بەردەوامی پێداوە
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە