گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا جیهانی بوون دەخاتە مەترسییەوە

پەیامی کورد    ...   گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا جیهانی بوون دەخاتە مەترسییەوە

بۆچی گەمارۆوەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە دژی ڕووسیا بەو شێوەیەی کە لە بەرچاوگیرابوو کاریگەری نەکرد ؟

بە پێی ەواڵی ماڵپەڕی میدیایی  Breitbart News برایت بارت ی ویلایەتەیەکگرتووەکان نووسی : هەر بۆیە کامە ووڵات لە مانگی مارس سەقامگیرترین دراوی هەبووە ؟ بە باشی دیارە کە ڕووبڵی ڕووسیا بووە . بۆ سست کردنی ئابووری ڤلادیمیر پووتین گەمارۆگەلێک لە دژی ڕووسیا سەپێندراوە کە ئامانجی سست کردنی پێگەی پارەی ئەم ووڵاتە لە بازاری جیهانی بوو . بەڵام لە دوای کەمبوونەوەی بەهای ئاڵووگۆڕی پارەی ڕووسیا بە ١٣٩ ڕووبڵ لە هەر دۆلارێک لە ٧ی مارس ، ئەم پارەیە بە خێرایی داڕمانی خۆی وەرگرتەوە و نزیکەی ٨٠ رووبڵ لە هەر دۆلارێک ڕاگیرا . بەهای یۆرۆ لە کۆتایی مانگی فێبریوەری ٨٩ ڕووبل بوو ، لە سەرەتای مانگی مارس ەوە ١٤٥ ڕووبڵ و ئێستا دەتوانێ یەک یۆرۆ بە ٨٧،٣٢ ڕووبڵ بکڕێت .

واپێدەچێت کە گەمارۆوەکان بەو شێوەیەی کە چاوەڕوان دەکرا کاریگەر نەبوو . هۆکاری سەرەکی ئەم کارەش گازی سرووشتی یە . لەم دواییەی ڕووسیا داوای لە ئەورووپا کرد کە پارەی گازی سرووشتی نە وەک بە یۆرۆ بەڵکوو بە ڕووبڵ بدات .

تاکوو ئێستا تەنیا مەجارستان ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێ کردنی ئەم داواکارییە ڕاگەیاندووە . بەڵام لە ئیستادا بە ڕاستی دیار نییە کە بەشەکەی دیکەی ئەورووپا تا چ کاتێک دەتوانن مقاومە و خۆڕاگری بکەن . بەڵام داڕمانی بەرەبەرەی یۆرۆ لە ئێستادا دەستی پێکردووە .

بۆچی ڕووسیا دەیەوێت پارەی گاز بە ڕووبڵ وەربگرێت ؟ ووڵاتانی ڕۆژئاوایی زەخیرەگەلی دراوی بیانی ڕووسیایان بلۆک کردووە و مۆسکۆیان لە دەستڕاگەیستن بە هاوردەکردن لە زۆربەی ووڵاتانی جیهانی مەحروم و بێبەش کرد . سەرەڕای ئەمە ، ڕەوەندی پێدانی پارە بۆ مەواددی ووزەبەخشی ڕووسیا ئاڵۆزتر بووە . بە واتای دیکە ، ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بە بێبەش کردنی ڕووسیا لە توانایی خەرجکردنی دۆلار و سنووردارکردنی خستنە بازاڕ ، پێویستی مۆسکۆی بە یۆرۆ و دۆلاری کەم کردووەتەوە . ڕووسیا بە سادەیی چارەیەکی نییە جگە لەوەی کە بیەوێت ئیستا بەوان پارەی ووڵاتەکەی بدات .

بە ئەگەری زۆر ڕووسیا نە تەنیا بۆ گازی سرووشتی هەناردەکراو بۆ ئەورووپا ، بەڵکوو هەروەها بۆ نەوت و بۆ کەل و پەلی خۆراکی وەکوو گەنم و شاندەری دەستی بە داواکردنی پێدانی پەرەکەی بە ڕووبڵ دەکات . کڕیاران دەبێ بۆ وەرگرتنی پارەکانی سەردانی بانکەکانی ڕووسیا بکات و کەل و پەلێکی زیاتر بۆ ڕووسیا بنرێت تاکوو ڕووبڵ وەربگرێت .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە