گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر پاڵاوگەكانی چین ؛ ئامانج : ڕاگرتنی تەواوەتی هەناردەی نەوتی ئێران

پەیامی کورد   ...   گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر پاڵاوگەكانی چین ؛ ئامانج : ڕاگرتنی تەواوەتی هەناردەی نەوتی ئێران

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە ڕاستای سیاسەتی زۆرترین فشاری دەوڵەتی ترامپ، سزای نوێی بەسەر پاڵاوگەیەکی بچووک لە چین سەپاند کە بە هۆی کڕینی نەوت لە ئێران کراوەتە ئامانج.

ئێسكات بێسنت، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا، ڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ئەم هەوڵە بەشێک لە ستراتیژی فراوانی واشینتۆن بۆ پەکخستنی زنجیرەی دابینکردن و هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە کە بە ووتەی ناوبراو، پشتیوانی لە گرووپە بە وەکالەت و چالاکییە تیرۆریستییەکان دەکات.

بێسنت لەم پەیامەدا بە شێوەیەكی یەكلاكەرەوە 
هۆشداریدا لەوەی كە هەر کۆمپانیایەک، پاڵاوگەیەک یان نێوەندگیرێک کە لە بازرگانی نەوتی ئێران دا تێوەگلابێت، ڕووبەڕووی لێکەوتەی جیددی دەبێتەوە.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئێمە پابەندین بەوەی كە هەناردەی ووزەی ئێران بگەێنینە سفر بۆ ئەوەی ئاسایشی گەلی ئەمریکا دەستەبەر بكەین.


ئەم بابەتە 27 جار خوێندراوەتەوە