گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی کەسایەتییە " سیاسی و ئابووری " یەکان و ئەندامانی دوومای ڕووسیا

پەیامی کورد    ...    گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی کەسایەتییە " سیاسی و ئابووری " یەکان و ئەندامانی دوومای ڕووسیا

جەیک سالیڤان ڕایگەیاند : ووڵاتانی گرووپی ٧ " هەنگاوێک"ی بۆ متمانە و پشتیوان بۆ نەتوانینی دەوردانەوەی گەمارۆوەکان لە لایەن مۆسکۆوە کلید لێدەدەن .

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا هەواڵ لە سەپاندنی گەمارۆگەلی نوێ لە دژی بەشە هەستیارەکانی ڕووسیا بە تایبەتی پێگەی پیشەسازی بەرگری ڕووسیا ، مەجلیسی دوومای ئەم ووڵاتە و ئەندامەکانی و هەروەها بەڕێوبەری گشتی " سبەر بانک " دەدات .

لە لایەکەوە جەیک سالیڤان ، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی ویلایەتەیەکگرتووەکان کە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا هاوسەفەر بوو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ویلایەتەیەکگرتووەکان کۆمەڵێک لە گەمارۆوەکان لە دژی کەسایەتییە سیاسی و ئابوورییەکانی ڕووسیای لە پێنجشەممە ٢٤ی مارس ەوە دەسەپێنێت .

سالیڤان لە کاتی سەرکەوتن لە فڕۆکەی هەڵگری سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان بە ڕۆژنامەوانانی ووت کە ووڵاتانی گرووپی ٧ " هەنگاوێک " یان بۆ پشتیوانی لە دەورنەداوەی گەمارۆوەکان لە لایەن مۆسکۆ وە کلید لێدەدات .

یەکێک لە یارمەتیدەرانی باڵای ئەمنییەتی نیشتیمانی بایدن یش پێشتر ووتبووی کە سەرۆککۆماری ئەمریکا پێنجشەممە لە کاتی ئامادەبوونی خۆی لە برۆکسڵ و بەشداری لە دانیشتنەکانی ڕابەرانی ناتۆ و هاوپەیمانانی ئەورووپایی بە نیازی ڕاگەیاندنی گەمارۆگەلێکی نوی لە دژی ڕووسیایە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە