گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی کەسایەتی و لایەنی " سیاسی و ئابووری " یەکانی ڕووسیا
پەیامی کورد ... گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی کەسایەتی و لایەنی " سیاسی و ئابووری " یەکانی ڕووسیا
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزادانی هەشت کەس و ٣٠ لایەنی رووسی راگەیاند وەک بەشێک لە سزاکانی ووڵاتەکەی بۆ سەر ئەو ووڵاتە بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە، لەچوارچێوەی سزاکانی ووڵاتەکەی بۆ سەر رووسیا بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین سزای هەشت کەسایەتی و ٣٠ لایەنی رووسی دراوە کە لە بواری درووستکردنی کەشتی کاردەکەن لەناویاندا کارگەی یانتار.
ئاشکراشی کردوە، هاوکات سزاکان گەیشتونەتە نووسینگەکانی دیزاین و کارگەکانی تایبەت بە کەشتی و پێداویستیە دەریاییەکان وەک دەزگای (ئالماز و رووبین و کارگەی بالتیسکی).
هاوکات لەنێو ئەو کەسانەی کراونەتە لیستی سزادراوانەوە هەریەکە لە ( گیورگی بولتافچینکۆ و ئالێکسی راحمانۆڤ)هەن، کە دوو بەرپرسی گەورەی بواری دامەزراندنی کەشتین.
جگە لە بواری کەشتی، سزاکانی ئەم جارەی ئەمریکا بوارەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت یشی گرتوەتەوە
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە