گەمارۆگەلی نوێی یەکیتی ئەورووپا لە دژی ئێران و ڕووسیا

پەیامی کورد   ...  گەمارۆگەلی نوێی یەکیتی ئەورووپا لە دژی ئێران و ڕووسیا

یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ دووبارەکردنەوەی ئەوەی کە ئێران هاوکاری سەربازی و نیزمای ڕووسیا دەکات لە شەڕی دژ بە ئۆکراین ڕایگەیاند : چەندین دامەزراوەی ئێرانی بەم هۆکارەوە گەمارۆ و سزا داوە .

ئەم پاکێجە سزایە برتییە لە گەمارۆوەکانی یەکیتی ئەورووپا لە دژی ١٢٠ کەسایەتی و دامەزراوەی ئەو وولاتانەوە .

یەکیتی ئەرووپا لە سەپاندنی گەمارۆگەلی نوێ لە دژی حەوت کۆمپانیای ئێرانی بە بیانووی پاڵپشتی کردن لە ڕووسیا و هەناردنی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان بۆ ئەم ووڵاتە هەواڵی دا . جێگای ئاماژەدانە شەورای وەزیرانی کاروباری دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا پێنجەمین پاکێجی گەمارۆوەکانی لە دژی ئێرانی لە بەردەوامی پالپشتی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئەو ووڵاتە پەسەند کردبوو .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە