گەمارۆی نوێی ئەمرکا بۆ سەر ڕووسیا
پەیامی کورد ... گەمارۆی نوێی ئەمرکا بۆ سەر ڕووسیا
کۆشکی سپی رایگەیاند ئەمڕۆ جۆ بایدن سزای نوێ بەسەر ئۆکراین دەسەپێنێت وەک ووڵامێک بۆ بەردەوامی هێرشەکانی لە ئۆکراین دا.
ئەمڕۆ سەرۆک بایدن کۆمەڵێک رێوشوێنی نوێ بۆ لێپێچینەوە لە رووسیا رادەگەێنێت
ئەمڕۆ هەینی کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ جۆ بایدن کۆمەڵێک رێوشوێنی نوێ بۆ لێپێچینەوە لە رووسیا رادەگەینێت کە گەورەتر و قورستر دەبن لەوانەی رابردوو.
لەماوەی رابردوودا بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بایدن ئەمڕۆ راگرتنی پەیوەندییە ئابوورییە سرووشتیەکانی لەگەڵ رووسیا رادەگەێنێت، هاوکات باج لەسەر هاوردەی رووسیا زیاد دەکات.
٢٢کۆمپانیای بواری بەرگری رووسیای خستە لیستی رەشەوە
پێشتر و لە ٣ی ئەم مانگەدا ئەمریکا ژمارەیەک سزای دیکەی بەسەر رووسیادا سەپاند کە خۆی لە بواری بەرگری و سەربازی دا دەبینیەوە و لەو چوارچێوەیەدا ٢٢ کۆمپانیای بواری بەرگری رووسیای خستە لیستی رەشەوە، ئەمە جگە لەو کۆمپانیایانەی هاوکاری سەربازی ووڵاتەکە دەکەن.
هاوکات جۆ بایدن رایگەیاند، ئاسمانی ئەمریکا بە رووی فڕۆکە گەشتیاری و بارهەڵگرەکانی رووسیادا داخراوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە