گەمارۆی نوێی بەریتانیا لە دژی ٧ کەس و دامەزراوەی ئێرانی
پەیامی کورد ... گەمارۆی نوێی بەریتانیا لە دژی ٧ کەس و دامەزراوەی ئێرانی
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی ئێران پەسەند کردووە کە بریتی لە ئەحمەد فازلیان ، جێگری دادوەری گشتی ئێران دەبێت .
هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە کەیوومەرس حەیدەری ، فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران ، حسێن نەجات ، جێگری فەرماندەی سوپای سارۆڵلا ، سالار ئابنووش ، جێگری فەرماندەیی بەسیج ، قاسم ڕەزایی ، جێگری فەرماندەیی هێزی ئاسایش ، بۆنیانی هاوکارییەکانی بەسیج و هێزی مقاومەی بەسیجی سوپای پاسداران یش لە لیستەی گەمارۆوە نوێیەکانی بەریتانیادان .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە