گەمارۆ و سزاکانی ئەورووپا بۆسەر کەرتی نەوت و گازی ڕووسیا دەکەونە واری جێبەجێکردنەوە

پەیامی کورد   ...   گەمارۆ و سزاکانی ئەورووپا بۆسەر کەرتی نەوت و گازی ڕووسیا دەکەونە واری جێبەجێکردنەوە

لە ئەمڕۆ دووشەممەوە سزاکانی یەکێتی ئەورووپا بۆسەر کەرتی نەوت و گازی رووسیا دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە کە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ پەسەند کرابوون، بڕیارە لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتووشەوە جارێکی دیکە پێداچونەوە بە سزاکاندا بکرێت و پشت بەستن بە نەوتی رووسی بۆ نزمترین ئاست کەم بکرێتەوە.

ئەنجوومەنی ئەورووپا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، بڕیاری کەمکردنەوەی بەکارهێنان و پشت بەستن بە نەوت و گازی ڕووسیا بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و ئەو هەنگاوەش سزایەکە بۆ ڕووسیا بەهۆی هێرش کردنە سەر ئۆکراین و لەو ماوەیەش دا دەرفەت بە ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا دەدرێت تاوەکوو ووزەی جێگرەوە بدۆزنەوە و لە جیاتی ووزەی ڕووسی بەکاربهێنن.

بەگوێرەی بڕیارەکەش هەنگاریا، سلۆڤاکیا و چیک بەهۆی ئەوەی بە تەواوی پشت بە نەوت و گازی ڕووسیا دەبەستن و هۆکاری جوگرافیش وایکردووە نەتوانن بە خێرایی دەستبەرداری هاوردەی سووتەمەنی بن لە ڕووسیا، بۆیە کاتێکی زیاتریان بۆ دیاریکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەئێستادا بەهای نەوتی رووسی لە بازارەکانی جیهاندا بە کەمتر لە نرخی بازار مامەڵەی پێوەدەکرێت و هەر بەرمیلێک نەوت بە ٦٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەرچەندە ئۆکراین داوای لە ووڵاتانی رۆژئاوا کردبوو ٣٠ دۆلار بۆ نەوتی رووسیا دیاریبکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی مەترسی ئەوە هەبوو کە رووسیا بە یەکجاری هەناردەی نەوت رابگرێت و ئەوەش کاریگەری لەسەر بازاری وزەی جیهان درووست دەکرد، بۆیە ٦٠ دۆلار بۆ نرخی نەوتی رووسیا دیاریکراوە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە