گەورەترین دزی لە فڕۆکەخانەی کەنەدا
پەیامی کورد ... گەورەترین دزی لە فڕۆکەخانەی کەنەدا
دوابەدوای دیارنەمانی بارێکی ئاسمانی کە بڕێکی زۆر زێڕ و کەل و پەلی بەنرخی دیکەی تێدابوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پییەرسۆن لە تۆرۆنتۆ، پۆلیسی کەنەدا لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بەم دزییە گەورەیە، "ستیفان دۆی ڤیستین"، لێکۆڵەری ئەم دۆسیەیە، ڕوونیکردەوە، ئەو فڕۆکەیەی کە ئەم کۆنتێنەرەی هەڵگرتووە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە فڕۆکەخانەی تۆرۆنتۆ دەنیشێتەوە و بارەکەی وەک هەمیشە دەگوازرێتەوە بۆ کۆگاکە.
بە ووردی چۆن ئەم بارهەڵگرە دیارنەما تا ئێستاش لە نهێنی دایە و لە ڕوونکردنەوەی زارەکی پۆلیس دا تەنها ئەوە ووتراوە کە بە شێوازی نایاسایی ڕوویداوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە