گەورەترین فڕۆکەی جیهان لە نۆهەمین فڕینی تاقیکاری خۆیدا ڕیکۆردی شکاند
پەیامی کورد ... گەورەترین فڕۆکەی جیهان لە نۆهەمین فڕینی تاقیکاری خۆیدا ڕیکۆردی شکاند
گەورەترین فڕۆکەی جیهان بەناوبانگ بە Roc لە نوێترین فڕینی تاقیکاری خۆیدا نزیکەی شەش کاتژمێر لە ئاسمانەوە مایەوە تاکوو لەم وارەوە ڕیکۆرد بشکێنێت . لانیکەم بەرزایی Roc لەم فڕینەدا گەیشتە ٦٨٦٠ مەتر . ئەم فڕۆکەیە پێشتر بە گەیشتن بە بەرزایی ٨٢٠٠ مەتری ڕیکۆردی خۆی شکاندبوو .
ئەم فڕۆکەیە لە ماوەی ئەم فڕینەدا بۆ دووهەمین جار هەڵگری ئامێرێکی گواستنەوەی هایپەرسۆنیک بە ناوی Talon-A بووە و لە کۆتایی دا بڕیار وایە سەکۆیەک بۆ تاقیکردنەوەی ئەم پەلەوەرەی سەرووی دەنگ بێت .
فڕۆکەی Roc کە گەورەیی باڵەکانی دەگاتە ١١٧ مەتر ، یەکەمین جار مانگی ڕابردوو لەگەڵ Talon-A چووە ئاسمانەوە . ئەم ئامێرەی گواستنەوەی هایپەرسۆنیکە لە ژێر بەشی ناوەندی فڕۆکە دایە و ڕێژەکەی ٨،٥ مەترە . ستراتۆلانچ هێشتا کاتی تەواوی بۆ تاقیکردنەوەی فڕینی ئەم ئامێرە گوێزەرەوەی ڕانەگەیاندووە .
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە