گەورەترین فڕۆکەی سووتەمەنی هایدرۆژێنی جیهانی بە سەرکەوتوویی فڕی

پەیامی کورد   ...   گەورەترین فڕۆکەی سووتەمەنی هایدرۆژێنی جیهانی بە سەرکەوتوویی فڕی

لە سەرکەوتنێک کە وەکوو دەستکەوتێکی گرینگ لە بواری پەرەسەندنی پێشەی فڕۆکەوانی پایەدار لەبەرچاو دەگیرێت ، فڕۆکەیەک بە ٤٠ کورسی موسافربەری بە سووتەمەنی هایدرۆژێنی بۆ ماوەی ١٥ خولەک فڕی و گەیشتە بەرزی ٣٥٠٠ پێ لە سەر ئاستی دەریاوە .

ستارتئاپ Universal Hydrogen دەڵێ کە توانیویەتی فڕۆکەیەکی ATR ۷۲ دەستکاری بکات و لەگەڵ گۆڕینی یەکێک لە دوو ماتۆڕی تووربینی بە ماتۆڕێکی ئێلێکتریکی سووتەمەنی هایدرۆژێنی ، ئەم تاقیکردنەوەیەی بە سەرکەوتوویی بە کۆتا گەیاند . لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییە فڕۆکەوان توانیویەتی سەرکەوتوو بێت تاکوو کەڵک وەرگرتن لە ماتۆڕی سونەتی ئەم فڕۆکەیە بگەێنێتە کەمترین ئاستی خۆی .

ئامانجی ئەم کۆمپانیایە لابردنی پیسبوونی کاربۆنی لە گواستنەوەی ئاسمانی و گەیشتن بەو پابەندبوونانەی کە لە ڕێککەوتنی کەش وهەوای پاریس دا ئاماژەی پێکراوە

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە