گەورەترین مافیای ترانزێتی ماددەی هۆشبەر لە جیهان‌ ئاشکرا دەکرێت

پەیامی کورد      ...   گەورەترین مافیای ترانزێتی ماددەی هۆشبەر لە جیهان‌ ئاشکرا دەکرێت

ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای گرووپ و میلیشیا چەکدارەکانییەوە گەورەترین مافیای ترانزیتی ماددەی هۆشبەری لە جیهان‌دا پێک هێناوە و ئەمەش بووەتە مەترسییەکی جیددی بۆسەر ئاسایش و تەندرووستی کۆمەڵگای جیهانی.

ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای گرووپ و ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان و لق و میلیشیا چەکدارەکانی خۆیەوە لە جیهان و ناوچەکە و بەتایبەت ئەو ووڵاتانەی کە لە ڕێگای دەست وپەیوەندییەکانییەوە دەستی بەسەردا گرتوون، گەورەترین باندی مافیای ترانزیتی ماددەی هۆشبەری پێک هێناوە و ئەمەش بووەتە مەترسییەکی جیددی بۆسەر ئاسایش و ئەمنییەت و هەروەها تەندرووستی و سەلامەتی کۆمەڵگای جیهانی.

لەم پێوەندییەدا ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”، ڕۆژی دووشەممە، ٦ی دیسەمبەری ٢٠٢١، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە بازرگانی و ترانزیتی ماددەی هۆشبەر لە ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت ئەو ووڵاتانەی کە ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای میلیشیا تێرۆریستی و چەکدارییەکانی خۆیەوە دەستی بەسەریاندا گرتووە، بە ڕێژەیەکی بەرچاو و مەترسیدار پەرەی سەندووە و ئەندامان و میلیشیا چەکدارەکانی حیزبۆڵڵای لوبنان و هێزە فەرمییەکانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد بە بازرگانانی سەرکی ماددەی هۆشبەر لە ناوچەکە و جیهاندا لەقەڵەم داوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێژیمی ئێران بە کەڵک وەرەگرتن لە بارودۆخی شەڕ لێدراوی سووریا ، لە ڕێگای حیزبۆڵڵای لوبنانەوە ماددە هۆشبەرەکان دەگەینێتە ووڵاتی لوبنان و لەوێشەوە بە بەندەر و لەنگەرگاکانی ئاویی “لازقیە” و ناوچەکانی تردا دەیگەنێتە سووریا و لە سووریا شەوە بە تیم و دەستەکانی خۆی ڕەوانەی ووڵاتانی جیهانی دەکات.

لەم ساڵانەی دوایی و لە پێوەندی بە بازرگانیکردنی ڕێژیمی ئێران بە ماددە هۆشبەرەکان ەوە ، کاربەدەستان و بەرپرسانی ووڵاتانی جیهان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەتییەکانی ووڵاتان، بەتایبەت ووڵاتانی یۆنان، ئیتالیا، میسر، ئوردۆن و چەندین ووڵاتی تر لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار لە لێکۆڵینەوەی سەلمێنەری جۆراوجۆردا، ئاگاداری یان ڕوو بە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بڵاو کردووەتەوە.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە