گەورەترین مانۆڕی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف ٣٥ی ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران

پەیامی کورد     ...    گەورەترین مانۆڕی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف ٣٥ی ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران

هاوکات لەگەڵ دەسپێکردنی مانۆڕی هاوبەشی هێزەکانی ئاسمانی ئیسرائیل، ئیتالیا، ئەمریکا و بەریتانیا لە ئاسمانی ووڵاتی ئیتالیا، بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیل دەڵێ: فڕۆکەوانانی ووڵاتەکەیان بە ئامانجی خۆ تەیارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، نێردراوین بۆ ئەم مانۆڕە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی “تایمزی ئیسرائیل” ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جوونی ٢٠٢١، لە زاری بەرپرسێکی پلەبەرزی سەربازی ئیسرائیلەوە نووسیویەتی؛ ئەو مانۆڕە بۆ ئامانجێکی تایبەت کە ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بەڕێوە دەچێ و کۆماری ئیسلامی مەبەستی سەرەکی چالاکییەکانی ئەو مانۆڕەیە و ئامانجی فڕۆکەوانانی ئیسرائیل خۆ تەیارکردن بۆ هێرشی ئاسمانی بە دژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییە.

شڕۆڤەکارانی سەربازی ئیسرائیلی لە ڕاگەیاندنەکانی ئەو ووڵاتە وتوویانە؛ ئامانج لەم ڕاهێنانە هەڵسەنگاندنی ئەوەیە کە لە هەر دۆخێکدا بێ، ئیسرائیل چۆن بتوانێ هێرش بکاتە سەر ڕێژیمی ئیران و فڕۆکە شەڕکەرەکانی “ئێف٣٥” چۆن بتوانن بگەنە شوێنی مەبەستی خۆیان و بەرپرسیاریەتی شەڕی خۆیان بە باشی بەڕیوە ببەن.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە