گەورەترین مەترسی بۆ سۆڵتەخوازی ئەمریکا لە جیهان !!!
پەیامی کورد ... گەورەترین مەترسی بۆ سۆڵتەخوازی ئەمریکا لە جیهان !!!
جان ڕاتکلیف ، بەڕێوبەری هەواڵگری و زانیاری نەتەوەیی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، دەربارەی گەورەترین مەترسی بۆ سۆلڵتەخوازی ئەمریکا لە ماوەی ٧٥ ساڵی ڕابردوودا قسە دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەو لەمبارەیەوە مەقالەیەکی بۆ ڕۆژنامەی واڵ ژۆرناڵ ئێستریت نووسی .
ڕاتکلیف جەختی کردەوە کە ئەمە چین ە کە ئێستا ویلایەتەیەکگرتووەکان و هەروەها دیمۆکراسی و ئازادی لە جیهانی خستووەتە بەر مەترسییەوە . ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە کۆماری خەڵقی چین بە نیازە لە بوارەکانی ئابووری ، سەربازی و تەکنۆلۆژیادا بگاتە باڵادەستییەکی زیاتر لە ویلایەتەیەکگرتووەکان و باقی ووڵاتانی دیکە
ئەم سیاسەتمەدارە ئەمریکییە هەروەها ووتی کە ئەو دابەشکردنی ئیمکانیات و سەرچاوەکانی لە نێوان ١٦ ئاژانسی هەواڵگری و زانیاری ئەمریکای بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ چین بە شێوەیەکی نوێ دابەش کردووە . بە ووتەی ئەو پێکەن بۆ بەرەوڕووبوونەوەی بێسنوور لەگەڵ ویلایەتەیەکگرتووەکان دا ئامادە بووە و لە هەوڵ دایە بۆ بوون بە گەورە هێزێکی جیهانی نوێ .
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە