گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ماسی لە هەرێمی کوردستان "دهۆک " درووست دەکرێت
پەیامی کورد ... گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ماسی لە هەرێمی کوردستان "دهۆک " درووست دەکرێت
بەڕێوبەری کشتوکاڵی دهۆک ڕایگەیاند ، لە سنووری پارێزگای دهۆک گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ماسی بە نوێترین تەکنەلۆژیا درووست دەکرێت و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و ساڵی داهاتوو بەرهەمی دەبێت و پڕۆژەکە تەواو دەبیت.
بەڕێوبەری کشتوکاڵی دهۆک، ئەحمەد جەمیل، ووتی: ''گەورەترین پڕۆژەی ماسی لە هەرێمی کوردستان لە سنووری دهۆک درووست دەکرێت، کە ساڵانە هەزار و٢٠٠ تەن بەرهەمیەتی و لە سنووری سوود لەسەر بەندئاو درووست دەکرێت و بە ڕێگای نوێ و نوێترین و دواین تەکنەلۆژیا دروست دەکرێت و ساڵی داهاتوو بەرهەمی دەبێت.''
ئەحمەد جەمیل ووتیشی: ''سەرمایەی پڕۆژەکە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلارە و کەرتی تایبەت جێبەجێی دەکات، بۆیە پڕۆژەکە زۆر گرینگە.''
جەمیل ڕوونیشی کردەوە: ''پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری ١٥٠دۆنم زەوی درووست دەکرێت و ١٦ حەوزی دوو دۆنمی لەگەڵ ئاوەدانکردنی هەڵهێنەری بەرهەمهێنانی پەنجە ماسی لەخۆ دەگریت.''
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە