گەورەترین کاپی جامی جیهانی لە قەتەر درووست کرا

پەیامی کورد   ...  گەورەترین کاپی جامی جیهانی لە قەتەر درووست کرا

حەمەد السویدی ، هاووڵاتی قەتەری سێ ساڵ پێش بیری لە درووستکردنی گەورەترین کاپی بەردین بۆ جامی جیهانی کردەوە . ئەم کارە ، ماوەی دوو ساڵ درێژەی خایاندووە و ماوەیەک بەر لە ئێستا تەواو بووە .

ئەم پەیکەرە لە پارچە بەردێکی تراورین بە کێشی پێنج تەن و بە درێژی سێ مەتر درووست کراوە . بەڵام لە دوای درووستکردنی جام ە کە ، کێش بۆ ٤ تەن و بەرزییەکەشی بۆ ٢،٨ مەتر کەمی کردووە ، لە بەر ئەوەی بەردی تەراوینی زێڕین ڕەنگە هەر بۆیە ئەم پەیکەرە ڕەنگ نەکراوە .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە