گەورەترین کونی لایەی ئۆزۆن لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا لە بەرزاییەکانی بەستەڵەکی باشوور دۆزرایەوە
پەیامی کورد ... گەورەترین کونی لایەی ئۆزۆن لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا لە بەرزاییەکانی بەستەڵەکی باشوور دۆزرایەوە
گەورەترین کونی لایەی ئۆزۆن لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا لە بەرزاییەکانی بەستەڵەکی باشوور دۆزرایەوە کە ئەم کونە بەشێکی گەورەی دوورگەی بەستەڵەکی باشووری گرتووەتەوە و درێژاییەکەی دەگاتە ٢٣ میلیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە
بە پێی ڕاپۆرتێک ، کلێر نۆلیس ، سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی کەشناسی جگە لە ئاماژەدان بەم بابەتە ڕایگەیاند و ووتی : شیکردنەوە و لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدەن کە کونی ئۆزۆن گەیشتووەتە گەورەترین ئاستی ڕێژەیی خۆی
جێگای ئاماژەدانە کە ئێستا بەستەڵەکی باشوور لە بەرامبەر تیشکە زیان بەخشەکانی سەرووی بەنەوشەیی کە گۆی زەوین لە لایەن لایەی ئۆزۆن ەوە پاریزگاری دەکرێت ، زۆر لاوازە .
کارناسانی ئەم ڕێکخراوە داوا دەکەن بڵاوبوونەوەی مەواددی کیمیاوی لەناوبەری لایەی ئۆزۆن قەدەغە بکرێن . تەنیا لەم ئەگەرەدا لەوانەیە لایەی ئۆزۆن زیندوو بکرێتەوە نەڵام ئەم ڕووداوە زووتر لە ٤٠ ساڵ دواتر ڕوو نادات
ئەم بابەتە 12016 جار خوێندراوەتەوە