گەورەترین کۆمەڵەی مێشک لە جیهان / لێرەدا مێشکی مرۆڤەکان لە سەتڵێکدا دادەنێن
پەیامی کورد ... گەورەترین کۆمەڵەی مێشک لە جیهان / لێرەدا مێشکی مرۆڤەکان لە سەتڵێکدا دادەنێن
زانکۆگەلی ناسراو لە ئاستی جیهان دا بە شێوەی ئاسایی بە هۆی دەرچووانی بەناوبانگ لەگەڵ مێژوو و پلە و پایەی دێرین و زانستی خۆیان گەیشتوونەتە ناوبانگ ، بەڵام زانکۆی شاری ئەدنێسەی دانیمارک بە هۆیەکی یەکجار جیاوازەوە دەناسێندرێت .
ئەم زانکۆی میوانداری گەورەترین کۆمەڵە لە مێشکی مرۆڤەکانە کە لە دەیەگەلی پێشترەوە تاکوو ئێستا لە ژێر زەوین دا دەپارێزرێن .
پەردیسی شاری ئەدنێسەی زانکۆی باشووری دانیمارک ، کۆمەڵەیەکی گەورەی مێشکی مرۆڤ بە زیاتر لە ٩ هەزار نموونەی لە خۆی گرتووەتەوە .
هەموو ئەم مێشکانە لە ماوەی چوار دەیە چالاکی لە کەلەسەری نەخۆشانی تەندرووستی ڕەوانی دەرهێندراون .
هەرچەندە دەرهێنانی مێشکی نەخۆشان لە ساڵی ١٩٨٠ بە دواوە ڕاگیراوە و نموونەگەلی بەردەست لە ساڵانی پێشووترەوە بەجێ ماون .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە