گەورەترین کەشتی کۆنتێنەر لە جیهاندا لە چین خرایە خوارەوە

پەیامی کورد   ...  گەورەترین کەشتی کۆنتێنەر لە جیهاندا لە چین خرایە خوارەوە

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز " ئیندیپێندێنت " ، گەورەترین کەشتی کۆنتێنەر لە جیهاندا کە توانای ٢٤ هەزار و ١١٦TEUی هەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ئازار لە شاری شانگهای خرایە خوارەوە و بەم شێوەیەش چین ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی دیکەی لە بواری درووستکردنی کەشتی کۆنتێنەردا تۆمارکرد.

درێژی کەشتی تێسا نزیکەی ٤٠٠ مەتر و ڕووبەری سەقفەکەی یەکسانە بە چوار یاریگای تۆپی پێی ستاندارد، کە دەتوانێت ٢٤ هەزار تۆن بار لە یەک کاتدا هەڵبگرێت.

یەکێک لە شارەزایانی ئەم پڕۆژەیە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەم کەشتییە دەتوانێت ڕێژەی دەردانی کاربۆن بە ڕێژەی لەسەدا ٣ بۆ ٤ یان نزیکەی ٦ هەزار تۆن لە ساڵێکدا کەم بکاتەوە


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە