گەورەترین گۆڕستانی لاستیکی جیهان لە کووەیت شوێنی خۆی بەم شتە دەگۆڕێت
گەورەترین گۆڕستانی لاستیکی جیهان لە کووەیت شوێنی خۆی بە شارێکی شوێنی نیشتەجێ بوون دەگۆڕێت .
دەوڵەتی کووەیت لە بڕیارێکدا گەورەترین گۆڕستانی لاستیکی جیهان بە پڕۆژەیەکی گەورەی نیشتەجێ بوون دەگۆڕێت تاکوو لە شەڕڕ و مەترسی ژینگەیی بە هۆی ئاگرگەلی بەردەوامی ئەم لاستیکانە ڕزگاری ببێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم ووڵاتە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە مەراسیمێکدا لە زەوینی گۆڕستانی لاستیکەنا کە بەشێوەی تەواو بەتاڵکراو لە لاستیک بووە بەڕێوە چووە و پڕۆژەی شاری نیشتەجێ بوونی لێ دەست پێکرا .
بۆ ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو تاکوو ئێستا ، میلیۆنان لاستکی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی " رحیە " کە لە ٥ کیلۆمەتری پارێزگای الجهراء لە باشووری کووەیت دایە کۆکا کراوە .
ئەم ناوچەیە کە دوو میلیۆن مەتری دووجا پانتاییەکەیەتی لە ساڵانی ڕابردوودا بینەری ئاگرگەلێکی زۆر گەورە و مەترسیدار بووە کە بە تایبەتی لە ساڵانی ٢٠١٢ ، ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ دا خەریک بووە ببێتە هۆی ڕوودانی کارەساتی ژینگەیی زۆر گەورە و مەترسیدار
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە