گەورە مافیاکەی ئەردۆغان " سەدات پەکەر " تورکیا لە ڕیگای منەوە چەکی بۆ بەرەی نۆسرە دەنارد
پەیامی کورد ... گەورە مافیاکەی ئەردۆغان " سەدات پەکەر " تورکیا لە ڕیگای منەوە چەکی بۆ بەرەی نۆسرە دەنارد .
مافیای هەرە گەورەی تورکیا و هاوکار و یارمەتیدەری ئەردۆغان و هەموو دارودەستەکەی لە حکوومەت و دەوڵەتدا " سەدات پەکەر " دوای درکاندنی چەندین نهێنی مەترسیدار لە سەر دۆسیەگەلی نهێنی و شاراوەی تورکیا ئەم هەفتەیە ش لە بەردەوامی ئاسکراکردنی نهێنی دیکەی شاراوە لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند : دەوڵەتی تورکیا ەل ڕێگای منەوە چەک و چۆڵی بۆ ڕیکخراوی تێرۆریستی تووندڕەوی ئیسلامی بەرەی " النصرە " دەنارد .
پەکەر ئەمڕۆ لە هەشتەمین پەیامە ڤیدیۆیی یەکەی خۆیدا باس لە سەر بابەتی ئەو چەکانە دەکات کە تورکیا بۆ سووریای شاندوون .
ئەم گەورە مافیایە دەڵێ : " من پڕۆژەی هاوکاریکردنی تورکمانەکانی سووریام ئامادە کرد . ئێمە بە بارهەڵگری گەورە زۆر کەلو پەلی ئەدەواتی لەشکەری ، چەک و تەقەمەنی و تەنانەت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان مان بۆ تورکمانەکانی سووریا دەنارد .. بەڵام لە سەر ناوی بارهەڵگرەکانی من ، لە سەر ناوی من چەندەها بارهەڵگری دیکەش نێردران و ئێمەش وەماندەزانی ئەوانە بۆ هاوکاریکردنی تورکمانەکانی سووریایە . بەڵام ئەو بارهەڵگرەکانی دیکە لە لایەن هەوالگری میت و ئەرتەشی تورکیا وە نەدەناردران . هەناردنی ئەو بارهەڵگرانە ی سەدات پەکەر لە ژێر ناوی " سەدات : کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری لەشکەری سەر بە سەرۆککۆماری ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان " ەوە ڕێک دەخست . دواتر هاوڕێیەکانی ئێمە ئەمەیان بۆ من باس . کە بارهەڵگرەکانی سەدات بۆ بەرەی ئەلنۆسرە دەڕۆن بەڵێ لە سەر ناوی من دەڕۆیشتن بەڵام من نەمناردووە سادات یان ناردووە .
هەروەها سادات پەکەر لە ڤیدیۆیەکی پێشووتری خۆیدا بە خراپی باسی وەزیری ناوخۆی تورکیا سۆلەیمان سۆیلۆی کردبوو .
سەرۆککۆماری تورکیا ش ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان یش هەر بەم بۆنەیەوە لە سەری کاردانەوەی نیشان دابوو ولە پاڵپشتی لە سۆیلۆ کردبوو و ووڵامی سەدات پەکەر ی دابووەوە . ئەردۆغان ووتبووی ، ئەوان لەگەڵ پیلانگێڕییەکی گەورە ی نێونەتەوەیی بەرەوڕوون و سەدات پەکەر یش سەرکێش و یاخی یەکی ئەم پیلان گێڕییەیە .
دواتریش پەکەر ووڵامی ئەردۆغان دەداتەوە و دەڵێ ، دەی مادام وایە هەفتەی داهاتوو ڤیدیۆیەکیش لە سەر ئەردۆغان بلاو دەکاتەوە . هەروەها لەم ڤیدیۆیەدا بە بەڵگە و هۆکارەوە باسی پەیوەندی و چۆنیەتی یەکترناسین یان لەگەل ئەردۆغان دەکات .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە