گەورە مافیایەکى تورک مەترسیدارترین نهێنییەکانی دەوڵەتى تورکیا و ئۆجاڵان ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... گەورە مافیایەکى تورک مەترسیدارترین نهێنییەکانی دەوڵەتى تورکیا و ئۆجاڵان ئاشکرا دەکات
مافیایەکى گەورەى تورکیە بە ناوى سەدات پەکەر، لە ٢ى گوڵانەوە لە تویتەرەکەى خۆى ڤیدیۆ بڵاو دەکاتەوە و لە ٧ ڤیدیۆدا زۆر نهێنى گرینگ و مەترسیدارى حکوومەتى پێشوو و ئێستاى تورکیای ئاشکرا کردووە، کە تێیدا باس لە ئۆجاڵان یش دەکات بەڵام هێشتا بە تەواوی ووردەکارییەکانی ڕانەگەیاندووە .
لە حەوتەمین ڤیدیۆدا، سەدات پەکەر ئاشکراى دەکات کە کەسایەتییە دیارەکانى کورد وەک بەهچەت جان توورک و ساڤاش بولدان و ڕۆژنامه‌نووس ئوگور مۆمجوو و کوتلوو ئادال، لە ساڵى ٩٠ بە فەرمانى فەرمى حکوومەتى ئەوسەردەمى تورکیا کوژراون.
هەردوو کەسایەتییەکەى کورد واتە ساڤاش بولدان (هه‌ڤژینى هاوسه‌رۆکى هەدەپە په‌روین بولدان) و به‌هچه‌ت جانتوورک، لە ساڵى ۱۹۹٤ى زایینى کوژران. هه‌رچه‌ندە کوشتنەکەیان درایە پاڵ زۆر کەس و لایەنەوە ، بەڵام سەدات باوەڕى باوەیە کە لە لایەن هێزە گرێدراوەکان ده‌وڵەتى تورکیها کوژراون.
سەدات لە ڤیدیۆى حەوتەمدا باسى کوشتنى ئەو کەسانە دەکات و بەرپرسى گشتى ئاسایشى ئەوسەردەم واتە مەهمەت ئاگار بە تۆمەتبارى کوشتنەکەى ناو دەبات .
پەکەر دەڵێت: "ساڤاش بووڵدان، حسێن بایباشین و به‌هچه‌ت جانتوورک کارساز نه‌بوون. بەڵکوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان دەکرد و بۆ ئەوەى ڕێ بۆ بازرگانییەکەیان خۆش بکرێت ، پارەیان دەدا مه‌همه‌ت ئاگار ، مه‌همه‌ت ئاگار یش ئامانجى بوو ببێتە سه‌رۆککۆماری تورکیا ، بۆیە لەو پەیوەندییەى لەگەڵ ساڤاش بوولدان، حسێن بایباشین و به‌هچه‌ت جانتوورک دڵگران بوو و دەیویست لەدەستیان ڕزگاری بێت. هەر بۆیە داواى لە جڤاتی ئاسایشی نه‌ته‌ویی تورکیا کرد کە لە ناویان ببات. هەر بۆیە سه‌رۆکوه‌زیرى ئەودەمى تانسوو چیله‌ر پێشنیاری مه‌همه‌ت ئاگاری قبوڵ کرد و ساڤاش بوولدان و به‌هچه‌ت جانتوورک کوژران.
هەر لەسەر قسەى سەدات پەکەر، هەردوو ڕۆژنامەنووس ئۆگوور مۆمجوو و کۆتلوو ئاردال لەسەر فه‌رمانی مه‌همه‌ت ئاگار کوژران.
خاڵێکى دیکەى نهێنى کە سەدات پەکەر باڵى کشاندووەتە سەر، بازرگانى ماددەى هۆشبەرە کە دەوڵەتى تورکیا ئەنجامى دەدات.
ساڵی پار ، هێزى ئاسایشى کۆڵۆمبیا، لە ناو کەشتییەکدا دەستى بەسەر ٥ تۆن ماددەى هۆشبەرى کۆکائین دا گرت و بەرپرسانى ئەو ووڵاتە ئاشکرایان کرد کە کەشتییەکە هى تورکیایە. لەو کاتەوە تا ئێستاکوو حکوومەتى تورکیا بێدەنگى هەڵبژاردووە و هیچ لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەیەکى لەم بارەوە نەکردووە.
سه‌دات په‌که‌ر لەم بارەوە دەڵێت "ئه‌و که‌شتیە هى ئه‌رکان یلدرمی کوڕی سه‌رۆکوه‌زیرى پێشووى تورکیا واتە بینالی یڵدرمە و لە پشت ئۆپراسیۆنەکەى کۆڵۆمبیاوە ، ئه‌رکان یڵدرم بە ئارمانجی دۆزینەوەى ڕێگایەکى نوێى بازرگانى ماددەى هۆشبەر، دوو جاران چووەتە وو‌ڵاتى ڤەنزوئێلا. سه‌دات په‌که‌ر دەڵێت "دەزانین کە ڕێکخەرى بازرگانى ماددەى هۆشبەر، هى مه‌همه‌ت ئاگارە".
سه‌دات په‌که‌ر لە ڤیدیۆکەى پێشووى، پەرلەمانتارى ئاکەپە واتە تۆلگا ئاگار ی کورێ مه‌همه‌ت ئاگار ی بە کوشتن و ده‌ستدرێژیکردنە سەر ڕۆژنامه نووسێک تۆمه‌تبار کردبوو. په‌که‌ر ئاشکراى کردبوو کە مه‌همه‌ت ئاگار بەڵێنى دابوو دەستبەسەر مارینای کەسایەتى دیاری ئازه‌ری " مووبارز مانسمۆڤ " دا بگرێت، هەر بۆیە لە پیلانێکدا مه‌همه‌ت ئاگار تۆمەتى هاوکاری لەگەڵ بزووتنەوەی فەتحۆڵڵا گوڵەن دەداتە پاڵ مووبارز مانسمۆڤ و بەمەش زیندانى دەکرێت و مه‌همه‌ت یش ده‌ست دەخاتە سه‌ر مارینایا کەی ئەودا. لەسەر ئەم تۆمەتە گەورانەش، تا ئێستا حکوومەتى تورکیا هیچ لێپرسینەویەکى لەسەر کەس نەکردووە.
سه‌دات په‌که‌ر، تا ساڵی پار یش یەکێک بوو لە پیاوەکانى حکوومەتى تورکیا و بۆ ئاک پارتى دانیشتنی گەورەى ڕێک دەخست و قسەى لەسەر پارتی و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکرد و هێرشى دەکردنە سەر، بەڵام لە پارەکەوە لەو ووڵاتە ڕای‌کرد.
سه‌دات په‌که‌ر دەڵێت مه‌همه‌ت ئاگار و گرووپه‌کەى لە ناو ئاک پارتی، دەیانهەوێت لەناوی ببەن ، هەر بۆیە ئەویش ئەو نهێنییانە ئاشکرا دەکات. هێزى ئاسایشى تورکیا، مانگى ڕابردوو لە دژى سه‌دات په‌که‌ر ئۆپراسیۆنێکى ئەنجام دابوو و ٦۰ که‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردبوو، بەڵام سه‌دات په‌که‌ر لە دەرەوەى تورکیا بوو، بۆیە پێیان دەستبەسەر نەکرا و ئێستا بڕیار وایە لە ڤیدیۆیەکى نوێتردا، زانیارى زیاتر ئاشکرا بکات.
جێگای ئاماژەدانە ڤیدیۆکانى سەدات پەکەر لە تورکیا بوونەتە ڕۆژەڤێکى گەورە و تاکوو ٥٠ ملیۆن جار تەماشا دەکرێن و خەڵکى تورکیا گومانیان لەسەر حکوومەت درووست بووە کە بۆچى بەرامبەرى بیدەنگە و تۆمەتەکانى ڕەت ناکاتەوە.
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە