گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا : بۆ پێشگرتن لە پێشکەوتنی ئەتۆمی ئێران هەنگاوگەلی زیاتر پێویستە
پەیامی کورد ... گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا : بۆ پێشگرتن لە پێشکەوتنی ئەتۆمی ئێران هەنگاوگەلی زیاتر پێویستە
ئۆلاف شۆڵتز لە دانیشتنێکی میدیاییدا لەگەڵ ئێلیزابت بۆرن سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا ڕایگەیاند : تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە سیاسەتی پیتاندنی ئێرانەوە هەبێت ئەم بابەتە جارێکی دیکە نیشانی دا کە چەندە گرینگە تاکەە هەر کارێکی پێویست ئەنجام بدەین کە متمانە پەیدا بکەین ئێران بە بۆمبی ئەتۆمی و سیستەم گەلی مووشەکی و ڕاگواستنی ئەوان دەست پەیدا نەکات .
پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە بۆمبی ئەتۆمی یەکێک لە " ئامانجەگەلی ناوەندی " ئاڵمانیا ، فەڕەنسا و هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی دیکە لەوانەش ئەمریکا و بەریتانیایە .
هەنگاوگەلی زیاتر بۆ پێشگرتن لە پێشکەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پێویستە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە