گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا : ناتۆ دەستوەردان لە ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی ئۆکراین ناکات
پەیامی کورد ... گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا : ناتۆ دەستوەردان لە ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی ئۆکراین ناکات
" ئۆلاف شۆڵتز " گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور " ناتۆ " دەستوەردان لە ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی ئۆکراین دا ناکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک شۆڵتز دوێنێ پێنجشەممە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ ئینس ستۆلێنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ووتی : شتێک هەیە کە دەبی بە ڕاشکاوانە و بی پەردە بوترێت و ئەویش ئەوەیە کە ناتۆ لە ئۆکراین دەستوەردانی سەربازی ناکات بەڵام ووڵاتانی ڕۆژئاوایی جگە لە هاوکاری سەربازی ، بەردەوامی بە پاڵپشتی دارایی و مرۆڤدۆستانەی ئەم ووڵاتە دەدات .
پێشتریش " شتێفن هێبشرایت " ووتەبێژی کابینەی ئاڵمانیا ووتبووی کە بەرلین دژبەری هەناردنی سەربازانی ناتۆ بۆ ئۆکراین ە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە