گەورە ڕاوێژکاری باڵای نەمسا هەڵبژێردرا
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری فڕانس ٢٤ دیپلۆماتێکی خاوەن ئەزموون بە ناوی " ئەلێکساندەر شالێنبێرگ " وەکوو گەورە ڕاوێژکاری باڵای نەمسا هەڵبژێردراوە . ئەو لە حاڵێکدا وەکوو گەورە ڕاوێژکاری باڵای نەمسا هەڵبژێردراوە کە حێزبی حاکم بە نیازە خۆی لە سباستیەن کرووز گەورە ڕاوێژکاری پێشوو بە شێوەی تەواو بێ بەری بکات .
کروو کە گەنجترین ڕێبەری ئەورووپا ناوی لێندرابوو بە فەساد و گەندەڵی دارایی و ڕیشوەدان تاوانبار کراوە و لە هێز و دەسەڵات دەستی کشاندەوە .
حێزبی خەڵک وەکوو حێزبی حاکم و هاوپەیمانەکانی حێزبی سەوز لەو هیوایەدان بە هەڵبژاردنی شالێنبێرگ بتوانن بەردەوام تا کۆتایی دەورەی ئێستا ٢٠٢٤ لە سەر ڤیەننا حکوومەت بکەن
جێگای ئاماژەدانە گەورە ڕاوێژکاری باڵای پێشووی نەمسا و هەندێک لە ئەندامانی حێزبی حۆکمڕان بە پێدانی ڕیشوە بە کۆمپانیایەکی میدیایی بۆ ساختەکاری لە هەواڵ و ئامارەکان تاوانبارن
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە