گەورە ڕاوێژکاری پێشووی نەمسا لە کۆمپانیای " تێل کەپیتاڵ " دەست بەکار دەبێت
پەیامی کورد ... گەورە ڕاوێژکاری پێشووی نەمسا لە کۆمپانیای " تێل کەپیتاڵ " دەست بەکار دەبێت .
سێباستیەن کۆرتس ، گەورە ڕاوێژکاری پێشووی نەمسا کە بە دوای ڕسوایی و فەسادی دارایی ناچار بوو دەست لە کار و پۆستەکەی بکشێنێتەوە لە ساڵی ٢٠٢٢ ەوە لە کۆمپانیای " تێل کەپیتاڵ دەست بەکار دەبێت .
دوو میدیای نەمساوی ڕاپۆرتیان داوە کە سێباستیەن کۆرتس لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی داهاتووەوە بۆ کۆمپانیایەک کە پیتەر تێل ، میلیاردێری ئەمریکی دایمەزراندووە دەست بەکار دەبێت .
گەورە ڕاوێژکاری پێشووی نەمسا کە مانگی ئۆکتۆبەر دەست لە کار کشانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی دەوڵەتەکەی ڕاگەیاند و چەند هەفتەی ڕابردوو بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پاشەکشەی لە جیهانی سیاسەت کرد . بەم شێوەیە ئەو دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی حێزبی محافزەکاری خەڵک کشاندەوە . دادوەری نەمسا خەریکی لێکۆڵینەوەی دەربارەی دۆسیەیەکە کە سێباستیەن کۆرتس تێیدا لەگەل ٩ کەسی دیکە بە گومانی کەڵک وەرگرتن لە دارایی و ماڵی گشتی لێدەکرێت .
هەرچەندە سێباستیەن کۆرتس ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراون ڕەت کردووەتەوە . بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی نەمسا سێباستیەن کۆرتس بڕیار وایە لە ساڵی ٢٠٢٢ ەوە لە نێوان ئەورووپا و ئەمریکا لە هاتن و چوون دا بێت . مەقەڕری سەرەکی " تێل کەپیتاڵ " لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکایە .
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە