گەڕاندنەوەی بینین و جووڵەی کەم ئەندامان بە بەستنەوەی مێشک بە کۆمپیوتەرەوە

پەیامی کورد   ...  گەڕاندنەوەی بینین و جووڵەی کەم ئەندامان بە بەستنەوەی مێشک بە کۆمپیوتەرەوە

؛ کۆمپانیای چیپی مێشکی ئیلۆن ماسک مووڵەتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی وەرگرت

کۆمپانیای نۆرالینک بۆ چیپی مێشک ڕایگەیاندووە، ڕەزامەندییان لە بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی یەکەم تاقیکردنەوەی مرۆڤ.

ئەم کۆمپانیایە لەلایەن ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن ماسکەوە دامەزراوە، دەیەوێت یارمەتی بدات لە گەڕاندنەوەی بینین و جوڵە بۆ کەم ئەندامان لەڕێگەی بەستنەوەی مێشک بە کۆمپیوتەرەوە. ئەم چیپانە - کە لەسەر مەیموون تاقیکراونەتەوە - بۆ لێکدانەوەی ئەو سیگناڵانە دروستکراون کە لە مێشکەوە دەردەچن و ئەم زانیارییانە لە ڕێگەی بلوتوزەوە بگوازنەوە بۆ ئامێرەکانی دیکە. هەروەها ماسک پێشتر ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو تەکنەلۆژیایە پێشنیار کراوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەم کردنەوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بەوەی مرۆڤ بە زیرەکی دەستکرد جێگەی دەگرێتەوە.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە