گەڕووسی : ئێمە درێژە بە دانووستانەکان لەگەڵ ئێران دەدەین
پەیامی کورد ... گەڕووسی : ئێمە درێژە بە دانووستانەکان لەگەڵ ئێران دەدەین
ڕافائێڵ گەڕووسی بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند : ئێمە درێژە بە دانووستانەکانمان لەگەڵ ئێران دەدەین، چوونکە هێشتا پێویستمان بە ڕوونکردنەوەی هەندێک خاڵ هەیە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
سەبارەت بە بوونی شوێنەواری یۆرانیۆم لە هەندێک شوێنی ئێران ووڵامێکی دڵخۆشکەرمان دەست نەکەوتووە.
ئێران ڕێگەی پێداین جارێکی تر کامێرای چاودێری لە بەشێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەم ووڵاتە دابنێین
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە