گەڕڕووسی : کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام ئەم ڕێککەوتنەی بێ بڕیار کرد

پەیامی کورد  ...  گەڕڕووسی : کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام ئەم ڕێککەوتنەی بێ بڕیار کرد

بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەڕەنسا ٢٤ ڕایگەیاند کە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکخراوی بەرجام بووەتە هۆی نادڵنیایی ئەم ڕێککەوتنە.
بەپێی ڕاپۆرتێک ڕافائێڵ گەڕڕووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەڕەنسا ٢٤ ڕایگەیاندووە، کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێکخراوی بەرجام لە ساڵی ٢٠١٨دا بووەتە هۆی "نادڵنیایی" لە… رێکەوتنەکە.

بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند : گەیشتینە ئەم ڕێککەوتنەی بەرجام ، بەڵام دوای ئەوەی ئەمریکا لە ساڵی 2018 لێی کشایەوە، ڕێککەوتنەکە چووە ناو جۆرێک لە نادڵنیایی و دوای ئەوەش ئێران پابەند نەبوو بەو ڕێککەوتنە، و... ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوەی گرتەبەر. دەستی پێکرد."

کۆماری ئیسلامی ئێران پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەرجام، بە هۆی لادانی ووڵاتانی ڕۆژئاوا لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لەم ڕێککەوتنەدا، دەستی کرد بە کەمکردنەوەی پابەندبوونەکانی بە ئاماژەدان بە بڕگەکانی بەرجام. کارەکانی ئێران بەپێی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی بەرجام ئەنجام دراوە، کە ڕێگە بە ئێران دەدات پابەندبوونە ئەتۆمییەکانی کەم بکاتەوە ئەگەر هەریەکێک لە لایەنەکان پابەند نەبن بە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەوە.

گەڕڕووسی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو کارەی ئێران "تۆڵەسەندنەوە"یە. ووتیشی : دوای ئەوە ئێران دەستی بە ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوە کرد، لەوانە پیتاندنی یۆرانیۆم کە ئەمەش جێگەی نیگەرانییە. "نامەوێت زۆر تەکنیکی بم، بەڵام کاتێک دەگەیتە ئاستێکی پیتاندن بۆ ئایزۆتۆپێکی یۆرانیۆم، ماددەیەک بەدەست دەهێنیت کە دەتوانرێت لە بۆمبێکدا بەکاربهێنرێت".

کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە لە وەڵامی ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا تاران بە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار دەکەن، هەمیشە جەختی لەسەر سرووشتی ئاشتیانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ووڵاتەکەی کردووەتەوە.

گەڕرووسی ووتی : وە ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێران ووڵاتێک نییە کە خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت. ئێران ئەندامی پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمییە، بۆیە پێویستە ئێران بەم مانایە بگرێتەوە. سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران زۆر پرسیار هەیە کە دەبێت لەگەڵ ئێران کاربکەین بۆ چارەسەرکردن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتین باوەڕمان بە چارەسەری دیپلۆماسی بۆ کێشەکان هەیە، بەڵام لێرەدا ڕووبەڕووی دۆخێک دەبینەوە کە شتەکان گەیشتوونەتە ئاستێک کە نەمانویستووە لێرە بین.

بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی هەروەها ووتی : ئێران کەرەستەی ئەتۆمی [پێویست بۆ درووستکردنی چەک] هەیە، ئەمەش زۆر گرینگە چوونکە تەنها ئەو ووڵاتانەی چەکی ئەتۆمییان هەیە ئەو ماددانەیان هەیە. سەبارەت بە ئێران، هەبوونی ئەو ماددانە بە مانای هەبوونی چەکی ئەتۆمی نییە، بەڵکو هەندێک توانای دیاریکراویان هەیە کە نیگەرانییان لێدەکەوێتەوە”.

گەڕرووسی ڕوونی کردەوە : زۆر جار سەفەری ئێرانم کردووە و لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی و ئەمیر عەبدۆڵڵاهیان قسەم کردووە. هەمیشە دەڵێن دڵنیان کە مەبەستەکانیان ئاشتیانە، بێگومان ئێمە باوەڕمان بە هەموو کەسێک هەیە، بەڵام هەموو شتێک پشتڕاست دەکەینەوە و دەبێت ئەوە بکەین”.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە