گەڕی دووەمی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریكا كۆتایی و هات و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا درێژەیان هەبێت
پەیامی کورد ... گەڕی دووەمی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریكا كۆتایی و هات و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا درێژەیان هەبێت
شەممە، گەڕی دووەمی دانووستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.
دوای کۆبوونەوەکە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای ووڵاتەکەی ووت، ناتوانن بڵێن "زۆر گەشبینن" و ناش توانن بڵێن "رەشبینن"، چوونکە هێشتا دانووستاندنەکان لە قۆناخی سەرەتادان.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش دا، "کۆبوونەوەکە باش بوو. دەتوانم بڵێم دانووستاندنەکان بەرەو پێشەوە دەڕۆن. ئەم جارە توانیمان بگەینە ئەنجامێکی باشتر لەبارەی هەندێک بنەما و ئامانج".
هەروەها لەبارەی کۆبوونەوەی داهاتوویان ووتی، ڕۆژی چوارشەممە گفتوگۆی تەکنیکی لەنێوان لایەنی ئێرانی و ئەمریکی لە عوممان بەڕێوەدەچێت و شەممەی داهاتووش شاندی هەردوو ووڵات کۆدەبنەوە.
دانووستاندنەکان لە کاتێکدان كە هێشتا لەنێوان ئەمریکا و ئیسرائیل، مشتومڕ هەیە لەسەر ئەوەی کە ئایا دەبێت بە دیپلۆماسی یان هێرشی سەربازی رێگری لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێران ەوە بکرێت.
ئەم بابەتە 17 جار خوێندراوەتەوە