گەڵاڵەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیکردن لە خواستی خەڵکی ئێران بۆ گەیشتن بە کۆمارێکی دیموکرات ، سیکولار و بێ چەکی ئەتۆمی

پەیامی کورد     ...    گەڵاڵەی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیکردن لە خواستی خەڵکی ئێران بۆ گەیشتن بە کۆمارێکی دیموکرات ، سیکولار و بێ چەکی ئەتۆمی

ئەندامانی کۆماریخواز و دیموکراتی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامه‌یەکدا  بۆ جو بایدن گەڵاڵەیەکیان بە پاڵپشتی  ۱۱۳ نوێنەر لە هەر دوو حیزب، ڕادەستی مەجلیس دەکەن کە ئامانجیی پاڵپشتی لە خواستی خەڵکی ئێرانە بۆ گەیشتن بە«کۆماریی ئێرانی دیموکراتیک، سیکولار و غەیری ناوەکیی» و ئیدانەی  «پێشلکردنی مافی مرۆڤ و پاڵپشتیان لە تیرۆریزمی دەوڵەتی» لە لایەن کۆماریی ئیسلامی کرد .

نامەی ئەندامانی مەجلیسی نوێنەرانی  ئەمریکا کوژرانی  هەزار و ۵۰۰ کەس لە ڕێپێوان ەکانی ٢٠١٩  خستنەخواری فڕۆکەی ئوکراینی بە مووشەکی سوپای پاسداران، لە سێدارەدانی نەویدی ئەفکاری و مەحکوومیەتی ئەسدۆللا ئەسەدی، دیپلوماتی ئێرانی، به بەشداری لە ئۆپۆراسیونێکی چنینەوەی بومب لە پاریس، وەکوو نمونه‌گەلێک لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی  و پاڵپشتیی لە تیرۆریزم ناوزەد کرد و ڕایانگەیاند ئەم کردەوانە جێگەی مەترسین. 

لەم نامەیەدا هاتووە: ئەمریکا دەبێت لە هاوکاریکردن لەگەڵ هاوپەیمانانی، به تایبەت هاوپەیمانی ناوچەی باڵکان، که  دەستێوەردانی کۆماریی ئیسلامی بە ووڵاتی ئەوانەش گەیشتووە، کۆماریی ئیسلامی لە پەیوەندی لەگەڵ بەکارهێنانی ئیمتیازی دیپلۆماتیکی خۆی وەڵام باتەوە و  دەبێت پێش بە «جموجۆڵییە ڕووخێنەرەکانی» نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی بگیردرێت. 

سەرکوتکردنی کەمینە نەتەوەیی و ئایینی و بێبەشکردنیان لە مافی هاووڵاتیبوون ، شەپۆلی لەسێدارەدانی دەستبەسەرانی سیاسیی لە ساڵانی ۱۳۶۷ و ناشتنیان لە گۆڕی بەکۆمەڵ، نموونەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامیە.  

لەم گەڵاڵەدا ئاماژە دراوە بە دەستبەسەرکردنی ئەسەدوڵا ئەسەدی بە تاوانی بەشداریکردن  لە پیلانی تیرۆریزمی تەقاندنەوەی بۆمب لە پاریس و دەستبەسەرکردنی دوو هێزی ئەمنیی کۆماری ئیسلامی لە ئەڵبانیا ساڵی ۲۰۱۸ به تۆمەتی بەشداری لە پیلانی چینەوەی بۆمب، سەبارەت بە جموجۆڵی دیپلوماتێکی ئێرانی لە خاڵە جیاوازەکانی جیهان وشداری دا. 

گەڵاڵەی مجلیسی نوێنەرانی  ئەمریکا ئاژانسی پەیوەندیدار لەگەڵ دەوڵەتی ئەمريكا بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانی ڕۆژئاوایی، لەوانە وڵاتانی ئەندامی باڵکان، بانگهێشت کرد هەتاکو کۆماری ئیسلامی بۆ پێشلکردنی پرۆتۆکۆلی دیپلۆماتیک بەرپرس بکەن و لە دەوڵەتەکان ویستیان لە دەوڵەتەکان بەرەنگاری «کردەوە ڕووخێنەرەکانی» وەفدی دیپلۆماتیکی کۆماریی ئیسلامی  ببنەوە.

ئەم گەڵاڵەیە بۆ یەکبوون نێوان  کونگرەی ئەمریکا لەگەڵ خەڵکی ئێران «كه لە خۆپیشاندانی هێمنانە و یاسایی خۆیان دژی ڕژێمێکی سەرکوتگەر بەردەوام بن » جەختیان لەوە کرد «مافی  خەڵکی ئێران بۆ سەر کارهێنانی کۆمارێکی دیمۆکراتیک، سیكولار و غەیری ناوەکی بە فەرمی دەناسن.»


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە