ھاوردەكردنی كەل و پەل لە دەرەوە بۆ ھەرێمی كوردستان زیادی كردووە

پەیامی کورد      ...     ھاوردەكردنی كەل و پەل لە دەرەوە بۆ ھەرێمی كوردستان زیادی كردووە

جێگری سەرۆكی ھاوردە و ناردەكارانی كوردستان رایگەیاند : ھاوردەكردنی كەلوپەل لە دەرەوە بۆ ھەرێمی كوردستان زیادی كردووە و، تەنھا ئەمساڵ بە گوژمەی ٥ ملیار دۆلار كەلوپەل ھاوردە كراوە، كە زۆرینەی خۆراكە.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی ھاوردە و ناردەكارانی كوردستان  ووتی، ئەمساڵ بە ھۆی باشبوونی دۆخی ھەرێمی كوردستانەوە، ھاوردەكردنی كەلوپەل لە دەرەوە بۆ ناو ھەرێم بەردەوامە و بە شێوەیەكی باشیش زیادی كردووە، كە ئێستا رۆژانە ھەموو جۆرە كەلوپەلێك ھاوردە دەكرێت، ئەمەش وای كردووە جووڵەی بازرگانی زیاتر بێت.

ئەحمەد ووتیشی، ئەمساڵ ھاوردەكردنی كەلوپەل بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیادی كردووە و، تەنھا ئەمساڵ بە گوژمەی ٥ ملیار دۆلار كەلوپەل ھاوردەی ھەرێمی كوردستان كراوە، كە كەلوپەلەكانیش زیاتر خۆراكن و كەلوپەلی دیكەش لە خۆ دەگرێت.

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "وەكوو هەناردەكردن، ھەناردەمان كەمە و تەنھا چەند جۆرێكی بەرھەمی ناوخۆیی ھەناردە دەكەین، وەكوو پەتاتە و ھەنار و چەند بەرهەمێكی دیكە".


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە