ھێزی سەربازی ھەنگاریا لە کوردستان دەمێننەوە

پەیامی کورد    ...   ھێزی سەربازی ھەنگاریا لە کوردستان دەمێننەوە

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە فەرماندە و جێگری فەرماندەی سەربازی ھێزەکانی ھەنگاریا لە عێراق کرد، کە بە مەبەستی ماڵئاوایی، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردبوو.

ھۆشیار سیوەیلی پێشوازی لە کۆلۆنێڵ پیتەر لوشتاک، فەرماندە و ئەتێلا گرینسەر، جێگری فەرماندەی سەربازی ھێزەکانی ھەنگاریا لە عێراق کرد، کە بە مەبەستی ماڵئاوایی، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردبوو.

لە کۆبوونەوەیەکدا بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ڕۆڵی ھێزی سەربازی ھەنگاریای لە ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشدا بەرز نرخاند و سوپاسی حکوومەت و گەلی ئەو ووڵاتەی کرد بۆ وەستانیان لەگەڵ خەڵکی کوردستان لە کاتی پێویستدا و خواستی ھەرێمی کوردستانی بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییەکان دووپات کردەوە، سیوەیلی ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێ بۆ خواست لە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە کۆلۆنێڵ ژۆڵت لاوکۆ وەک فەرماندە و فیرینس چیکیس وەک جێگری فەرماندەی سەربازیی ھێزەکانی ھەنگاریا لە ھەرێمی کوردستان خواست و جەختی لە ھاوکاری و ھەماھەنگی کردەوە بە ئامانجی خزمەتکردن بە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوو ووڵات و میللەت.

شاندی میوان سوپاسی ھاوکاری و ھەماھەنگییان کردەوە و جەختیان لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە بوارەکانی سەربازیدا کردەوە کە ھێزی وڵاتەکەیان بەشێکە لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە کوردستان دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە ھاوکاری و مەشق بە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، شاندی میوان ھیوایشیان خواست ناوچەکە سەقامگیری و ئارامی زیاتر بە خۆیەوە ببینێ و بە ھەموو لایەک بتوانن ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچەکە دابین بکەن.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە