ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستان دەرباره‌ی بوودجە ئاشكرا ده‌كرێت

پەیامی کورد      ...    ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستان دەرباره‌ی بوودجە ئاشكرا ده‌كرێت

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەێنێت ، گفتوگۆکانی ھەرێم و بەغدا لەسەر بوودجە بەردەوامن و بە ھۆی ئەوەی ھەرێم و بەغدا ھێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و وردەکاریی ماوە، دەنگدان لەسەر بوودجە بۆ ھەفتەی داھاتوو دواخرا ده‌شڵێ، ھەڵوێستی ھەرێم ئەوەیە، کە ھەر بژاردەیەک دەستووری نەبێت، پێی رازی نابین.

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، ڕایگەیاند : "بڕیار بوو ئەم ھەفتەیە دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بوودجە بدەین، بەڵام بە ھۆی ھەندێک ووردەکاریی لیژنەی دارایی و بە تایبەت رێک نەکەوتنی ھەرێم و بەغدا و ووردەکارییەکان و دانانی ئالیەتێک، دەنگدان لەسەری بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا، چوونکە ھەرێم و بەغدا بەردەوامن لە گفتوگۆکان و ھەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو زانیاری و داتایەی کە لیژنەی دارایی و بەغدا داوایان کردبوو، پێشکەشیان کردووە و ھیچ بیانوویەک بۆ بەغدا نەما و ئەوەی داوایان کردووە پێیان داوە و ئەوەی پرسیاریان کردووە، ووڵام دراونەتەوە، ئێستاش لەسەر ئالیەتی بڕە نەوتی ھەرێم ماوە کە لەسەری بگەنە رێککەوتن و ئێمە دەمانەوێت ئەو دوو ماددەیەی ھەیە سەبارەت بە ھەرێم، وەکوو خۆی تێپەڕێت".

حەداد ووتیشی: "دەمانەوێت پشکی ھەرێمی کوردستان بە جۆرێک جێگیر بکرێت، کە بەپێی دەستوور بێت، ئەگەر نا ئێمە رازی نابین و پێشنیازەکانیش ئەوەن کە لەسەر یەکێک دەگەنە رێککەوتن، ئەوانیش بریتین لەوەی کە ھەرێمی کوردستان ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت پێشکەش بکەن یاخود پارەکەی بدەن بە بەغدا و، بژاردەیەکی دیکەش ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە جەیھان رادەست بکرێت، بۆیە گفتوگۆ بەردەوامە و لەسەر ووردەکارییەکان گەنگەشە دەکرێت، ھەڵوێستی ھەرێمیش ئەوەیە، کە ھەر بژاردەیەک دەستووری نەبێت، پێی رازی نابین و دەمانەوێت مافی ھەرێم وەکوو پارێزگاکانی دیکە پارێزراو بێت".

دەشڵێ: "گفتوگۆکان تا ھەفتەی داھاتوو بەردەوام دەبن و ھەر کاتێک گفتوگۆکان تەواو بوون، دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەکرێت، بەڵام ھەوڵ دەدەین بوودجە بێ پشکی کورد تێنەپەڕێت".


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە