یائیر لاپید : بژاردەی " هەڕەشەی نیزامی و سەربازی باوەڕپێکراو " لە دژی ئێران دەبێ لە سەر مێز ئامادە بێت
پەیامی کورد ... یائیر لاپید : بژاردەی " هەڕەشەی نیزامی و سەربازی باوەڕپێکراو " لە دژی ئێران دەبێ لە سەر مێز ئامادە بێت .
یائیر لاپید وەزیری کاروباری دەرەوی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لە ئەگەری ووتووێژگەلی ئەتۆمی لەگەڵ ڕژیمی ئێران بگاتە بەربەست ، ووڵاتانی ڕۆژئاوایی دەبێ بژاردەی " هەڕەشەی نیزامی و سەربازی باوەڕپێکراو " لە سەر مێز دابنێت .
یائیر لاپید ڕۆژی هەینی لە ووتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تێلێگراف ، هۆشداری دا کە ئیسرائیل و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی بۆ پێش گرتن لە دەست پێڕاگەیشتنی ڕژیمی ئێران بە چەکی ئەتۆمی دەبێ هەڕەشەی نیزامی و سەربازی باوەڕپێکراو " بەدی بهێنێت .
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل جەختی کردەوە ، ئەگەر ڕژیمی ئێران بیر دەکاتەوە بە شێوەیەکی جیددی نیازی نییە پێش بە ئەوان بگرێت ئەوە بەرەو بۆمب دەڕۆن
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە