یائیر لاپید : جیهادی ئیسلامی سەر بە ئێرانە و بە دوای لەناوبردنی ئێمەیە
پەیامی کورد ... یائیر لاپید : جیهادی ئیسلامی سەر بە ئێرانە و بە دوای لەناوبردنی ئێمەیە
لە دوای هەڵگیرسانی ئاگری تێکهەڵچوونی نویی نێوان ئیسرائیل و جیهادی ئیسلامی " یائیر لاپید " سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ووتی : جیهادی ئیسلامی ڕێکخراوی تێرۆریستی و سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئامانج یشی لەناوبردنی ئیسرائیل ە .
لاپید جەختی کردەوە جیهادی ئیسلامی هەمان قسەکانی سەرانی ئێران لە بەرامبەر ئیسرائیل و یەهوودییەکانی نوێنەرایەتی دەکات ئەویش لەناوبردن و نەهێشتنی ئیسرائیل لە سەر گۆی زەوین ە .
دوابەدوای هاوێشتنی دەیان مووشەک لە لایەن لایەنەکان و کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک کەس لە هەر دوو لایەن ، جیهادی ئیسلامی پشتڕاستی کردەوە کە " تەیسیر جەعبەری فەرماندەی شاخەی سەربازی باکووری ئەم گرووپە لە دەرئەنجامی هێرشەکانی فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئیسرائیلی یەوە کوژراوە .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە " زیاد خۆخالە " سکرتێری گشتی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە تاران ئامادە بوو و بە هاندانی ئێران و لە غەززەوە ناوچەگەلێکی لە ئیسرائیل بە مووشەک کردە ئامانج .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە