" یائیر لاپید " سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران و حێزبۆڵلا " ئیسرائیل تاقی مەکەنەوە "

پەیامی کورد    ...  " یائیر لاپید " سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە ئێران و حێزبۆڵلا " ئیسرائیل تاقی مەکەنەوە "

سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیسرائیل هەڕەشەی لە کۆماری ئیسلامی و میلیشیا تیرۆریستییەکانی لە ناوچەکەدا کرد و ووتی هەر کردەوەیەکی گەمژانە دژی ئیسرائیل بە تووندترین شێوە ووڵام دەدەینەوە.

«یائیر لاپید» سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیسرائیل شەممە ڕێکەوتی ٢ی جووڵای لە ووتارێکدا ڕایگەیاند : بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی لە سەرەکیترین ئەرکەکانی دەوڵەتی ئیسرائیلە.

«یائیر لاپید» ڕایگەیاند : کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیە بۆ ئیسرائیل و جەختی لەوە کردەوە کە  بۆ بەرپەرچدانەوەی ئێران هەر کارێک پێویست بێت دەیگرنە بەر و هەرگیز ڕێگە نادەنە کۆماری ئیسلامی بگاتە چەکی ئەتۆمی.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە کە: هەموو ڕێگەیەک دەگرینە بەر و ناهێڵین کۆماری ئیسلامی بگاتە چەکی ئەتۆمی یا بە هەناردەکردنی میلیشیا تیرۆریستییەکانی بۆ سنووری ئیسرائیل، ئەمنیەتی ئەم ووڵاتە تێک بدات.

«یائیر لاپید» ڕایگەیاند: باشتر وایە ئەو دوژمنانەی کە هەمانە لە غەزە بۆ تاران، لە کەنار ئاوەکانی لۆبنان تا سووریا ، بزانن هێز و دەسەڵاتی نیزامی ئێمە بەرگەی هەر جۆرە دژایەتییەک دەگرێت، کەوایە تاقیمان مەکەنەوە


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە