یادی نەورۆزی ئەمساڵ بە شێوازێکی زۆر جیاوازتر دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... یادی نەورۆزی ئەمساڵ بە شێوازێکی زۆر جیاوازتر دەکرێتەوە
سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ باس لەوە دەکات، دەست بە قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردنی ھەشت گەڕەکی ئاکرێ کراوە بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار، هاوکات شوێنی یادکردنەوەی نەورۆزیش بە گوژمەی ٤٠٠ملیۆن دینار فراوان دەکرێت، چونکە دەمانەوێت بۆ ئەمساڵ بۆ یادی نەورۆز پێشوازیی لە خەڵکێکی زیاتر بکەین.
بڵند ڕەزا زێباری، سەرۆکی شارەوانی قەزای ئاکرێ، ڕایگەیاند : لە قەزای ئاکرێ بە گوژمەی دوو ملیار و ١٤٥ملیۆن دینار دەست بە درووستکردن و قیڕتاوکردن و کونکریتکردنی شەقامی ھەشت گەڕەکی ئاکرێ کراوە، سەرەتا لە گەڕەکی شەفیلکا دەستمان پێ کردووە و بە قۆناغ بەردەوام دەبین تاوەکوو ھەر ھەشت گەڕەک تەواو دەبێت، چوونکە دەمانەوێت ھەموو گەڕەک و کۆڵانەکانی ئاکرێ قیڕتاو و کۆنکریت بکرێن، ئێستاش لەو شوێنانە کار دەکەین پێویستترن.
بڵند ڕەزا زێباری ووتیشی : ئەمساڵ دەمانەوێ لە ئاکرێ وەکوو پایتەختی نەورۆز بە بەشداری خەڵکێکی زیاتر و جیاوازتر پێشوازی لە خەڵک بکەین و یادی نەورۆز بکەینەوە، بۆیە ئەو گۆڕەپانەی یادی نەورۆزی لێ دەکرێتەوە ھەزار مەتری دیکە فراوان دەکرێت بۆ ئەوەی شوێنی خەڵکی زیاتر ببێتەوە، چونکە گۆڕستانێک لەو شوێنە هەبوو ھەشتا گۆڕی تێدابوو ھی دوو بنەماڵە بوو و قسەمان لەگەڵ کردن کە دواین گۆڕ لە ساڵی ١٩٨٣ نێژرابووە و لەسەر ڕەزامەندی کەس و کاری ئەوان بۆ شوێنێکی دیکە گوازرانەوە، ئێستا بەردەوام کاری تێدا دەکرێت کە ٤٠٠ملیار دیناری بۆ خەرج کراوە چوونکە دەمانەوێت پێش نەورۆزی ئەمساڵ تەواو بکرێت و بە جوانترین شێوە پێشوازی لە خەڵک بکەین لە پایتەختی نەورۆز.
ئەم بابەتە 12000 جار خوێندراوەتەوە