یاریدەدەری باڕاک ئۆباما: تەنیا هەڕەشەی چەکداری دەتوانێت لەقاو بخاتەسەر ئاژاوەگێڕییەکانی کۆماری ئیسلامی
پەیامی کورد ... یاریدەدەری باڕاک ئۆباما: تەنیا هەڕەشەی چەکداری دەتوانێت لەقاو بخاتەسەر ئاژاوەگێڕییەکانی کۆماری ئیسلامی
یاریدەدەری پێشووی باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لە ووتارێکدا بۆ "ڕێکخراوی واشینتۆن" نووسیویەتی: گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥، گەرەنتی ئەوەی نییە کۆماری ئیسلامی نەگاتە چەکی ئەتۆمی و تەنیا "هەڕەشەی ڕاستەقینەی هێرشی چەکداری" دەتوانێت پێش لە ئەتۆمی بوونی ئێران بگرێت.
به پێی ڕاپۆرتی العربیه، بەگوێرەی لێدوانی دێنیس راس، دەساڵ لەمەوبەر ئیهوود باراک، سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل بەبەردەوامی سەردانی واشنتۆنی دەکرد و لەگەڵ بەرپرسانی پلە باڵای دەوڵەتی ئۆباما دانیشتووە و بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی تاوتوێ کردووە.
بە پێی گێڕانەوەی دێنیس راس، ئیهوود باراک بە بەردەوامی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکییەکان لەو باوەڕەدان؛ "بۆ هێرشکردن سەر دامودەزگاکانی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی کاتێکی زۆریان هەیە"، بەڵام سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل ئەم پەرۆشییەوە دەرخستووە و گوتویەتی دەترسم ڕۆژێک بگات ئەمریکییەکان بڵێین چیتر کار لەکار ترازاوە و دەبێت لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ناووکی هەڵکەن.
به ووتەی راس، لەوە دەچێت پێشبینی ئیهوود باراک سەرۆک ئەرکانی ئیسرائیل ڕاست دەرچووبێت.
به ووتەی یاریدەدەری ئۆباما، زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، کۆتایی بە هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی نادات، تەنیا بابەتەکە دەخرێتە درەنگ. کارێک کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەیکات کڕینی کات و دەرفەت هەتا ساڵی ٢٠٣٠ بۆ ڕۆژئاوایە و ئەمەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانانی چۆن بەرەنگاری ئێرانی ئەتۆمی ببنەوە.
لەسەر ئەم بنەمایە، راس ئامۆژگاری کۆشکی سپی دەکات کەڵک لەم دەرفەتە وەربگرن و بگەنە ئەو ئەنجامە کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٣٠کۆماری ئیسلامی ناتوانێت دەستی بە چەکی ناووکی بگات و نابێتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ جیهان.
به پێی ڕاوبۆچوونی ڕاس، تا کاتێک که بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دڵنیان لەوەی کە کۆماری ئیسلامی لەدژی ئەوان بەرنامەی چەکداری بەڕێوە نابات، فراوانخوازییە تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامییش درێژەی هەیە.
ئەم بەرپرسە ئەمریکییە لە کۆتاییدا بەو ئەنجامە دەگات؛ بێ هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە، کۆماری ئیسلامی درەنگ یا زوو دەبێ بگاتە چەکی ناووکی و ئەوکاتە کە ئیسرائیل ناچار دەبێ کاردانەوە بنوێنێت، یا پێشبینی ئیهود باڕاک ڕاست دەردەچێ.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە