یاریزانێکی وەرزشی " کاراتە " کوردی ئیلام مەدالیای جیهانی بەدەست هێنا
پەیامی کورد ... یاریزانێکی وەرزشی " کاراتە " کوردی ئیلام مەدالیای جیهانی بەدەست هێنا .
زەبیحۆڵلا پوورشیب یاریزانی وەزرشی " کاراتە " ی ئیلام لە دوای بەسەر کەوتن لە فایناڵی ی پێشبڕکێیەکانی لیگی جیهانی " وان لیسبۆن " لە ووڵاتی پۆرتووگال بوو بە قارەمانی جیهانی .
پوورشیب یاریزانی کاراتەی کێشی خوارەوەی ٨٤ کیلۆگرام لە فایناڵی ئەم پێشبڕکێیە لە بەرامبەر " ڕیتارۆ ئاراگا " ی ژاپۆنی یەوە ڕاوەستا کە ئەم وەرزشوانە بە هۆی برینداربوون لە یاری فایناڵ دا بەشداری نەکرد و پوورشیب بە بێ بەڕێوەچوونی فایناڵی یارییەکە توانی مەدالیای زێڕینی ئەم پێشبڕکێیە بە دەست بهێنێت .
ئەم وەرزشوانە کوردە ئیلامییە لەم دەورەیە لە پێشبڕکێیەکاندا توانیویەتی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت بە سەر ووڵاتانی وەک ڕۆمانیا ، ئۆکراین ، و فەڕەنسا و لە فایناڵی یارییەکەش شکستی بە ووڵاتی ژاپۆن هێنا و مەدالیای زێڕینی پێ بەخشرا .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە