یاساداڕێژەرانی کۆماریخوازی کۆنگرەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا نووسراوێک لە دژی سوپای پاسداران پێشنیار دەکەن

پەیامی کورد    ...    یاساداڕێژەرانی کۆماریخوازی کۆنگرەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا نووسراوێک لە دژی سوپای پاسداران پێشنیار دەکەن

یاساداڕێژەرانی کۆماریخوازی کۆنگرەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا نووسراوێکیان پێشنیار کردووە و خستووەتە ڕوو کە ئەگەر ببێتە یاسایی ، دامەزراوەگەلی ئەمنییەتی و کۆچبەری ئەمریکا ئەرکدار دەکات تاکوو پێش بەخشینی هەرجۆرە ئیمتیاز و شانسێکی کۆچبەری بە هاووڵاتیانی بیانی ، لە نەبوونی پەیوەندی ئەوان لەگەڵ " ڕژیمی ئێران و دامەزراوەگەلی تێرۆریستی سەر بە ئەو ووڵاتە " متمانە بە دەست بهێنێت .

بە پێی ئەم نووسراوە پێشنیارکراوە ، وەزارەتگەلی دەرەوە و ئەمنییەتی ناوخۆیی ویلایەتەیەکگرتووەکان ئەرکدار دەکات تاکوو لە " فۆرم گەلی داواکراوی ڤیزا ، ئیقامە و دانیشتوویی هەمیشەیی و هاووڵاتی بوون " کە بە هاوولاتیانی بیانی دەبەخشرێت ، بە ڕوونی دەربارەی وابەستەیی ئەوان یا خود بە پێچەوانەوە پەیوەندی ئەوان بە ڕژیمی ئێران و سوپای پاسداران ەوە بپرسرێت .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە