یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا و مەتین گوراک سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا سەردانی بەغدایان کرد.
پەیامی کورد ... یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا و مەتین گوراک سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا سەردانی بەغدایان کرد.
باس لەوەش کرا کە گولەر و گوران دوای دیدار لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق موحمد شیاع سوودانی کۆبوونەتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق بە شاندی تورکیای ڕاگەیاندووە، پێشێلکردنی سەروەری ووڵاتەکەیان ڕەتدەکەینەوە و هەموو ڕێوشوێنێک بۆ ئەمە دەگرنەبەر.
پێشبینیش دەکرێت دوای گفتوگۆکانی بەغدا، یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا و مەتین گوراک فەرماندەی گشتی سوپای تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکەن.
ئەم بابەتە 12027 جار خوێندراوەتەوە