یاشار یاکیش : تورکیا لە گۆشەگیری و تەنیایی سیاسی دایە
پەیامی کورد ... یاشار یاکیش : تورکیا لە گۆشەگیری و تەنیایی سیاسی دایە .
یاشار یاکیش وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی تورکیا لە ووتووێژێکدا ڕایگەیاند : تورکیا بە هۆی سیاسەتی دەرەوەی هەڵەی خۆی لە گۆشەگیری و تەنیایی سیاسی دا بەسەر دەبات و ئێستا بۆ ڕزگاری لەم گۆشەگیری و تەنیاییە دیپلۆماسییەکانی خۆی چالاک کردووە . ڕەوەندی زیندوو کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکردووە . تورکیاش نایهەوێت لەم گۆڕانکارییانەدا بە دوور بێت .
سیاستی تورکیا لە سووریا پڕ لە هەڵەیە . دژایەتی تورکیا بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی سووریا نابێ ببێتە هۆکاری سەپاندنی سیاست بۆ گۆڕانکاری دەوڵەتی دیمەشق و دەستوەردان لە بابەتی ناوخۆیی سووریا دا کۆتایی بێت .
لەگەڵ باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ووڵاتانی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس و قەتەر ، ووڵاتانی عەرەبی دەوحە یان خستووەتە ژێر تەنگنا و فشارەوە تاکوو پێگە و بنکەکەی تورکیا لە قەتەر دابخرێت .
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە