یانس ستۆڵتنبێرگ : هاوکارییەکانی ئەندامانی ناتۆ بۆ ئۆکراین تا ئەمرۆ زیاتر لە ١٥٠ میلیار یۆرۆ بووە

پەیامی کورد   ...  یانس ستۆڵتنبێرگ : هاوکارییەکانی ئەندامانی ناتۆ بۆ ئۆکراین تا ئەمرۆ زیاتر لە ١٥٠ میلیار یۆرۆ بووە

دوێنێ پێنجشەممە، یانس ستۆڵتنبێرگ ، سکرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی ئەندامانی ناتۆ بۆ ئۆکراین تا ئەمرۆ زیاتر لە ١٥٠ میلیار یۆرۆ بووە.
ئەم قسانەی ستۆڵتنبیرگ لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراین هات کە دوێنێ پێنجشەممە سەردانی کرد و لەوێ لەگەڵ ڤلادێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین و حکوومەتی ئۆکراین ووتووێژی کردووە.
لە بەیاننامەیەکی ناتۆدا هاتووە، "هاوپەیمانانی (ناتۆ) زیاتر لە ١٥٠ میلیار یۆرۆیان وەک هاوکاری پێشکەشی ئۆکراین کردووە، فڕۆکە و تانک و زرێپۆشی زیاتریان بۆ ئۆکراین دابینکردووە، هەروەها سندووقی (ناتۆ) بۆ ئۆکراین پاڵپشتی بەپەلەی کیێڤ دەکات."
پێشتر ڕووسیا بەهۆی دابینکردنی چەک بۆ ئۆکراین یاداشتێکی بۆ ووڵاتانی "ناتۆ" ناردبوو، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوەدا کە هەر بارێک کە چەکی تێدابێت بۆ ئۆکراین دەبێتە ئامانجێکی شەرعی بۆ ڕووسیا.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە "ناتۆ" بە دابینکردنی چەک بۆ ئۆکراین "یاری بە ئاگر" دەکات.
دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کرێملین ئاماژەی بەوەدا کە هێنانی چەک لەلایەن ئۆکراین لە ڕۆژئاواوە هاندەر نابێ لە سەرکەوتنی دانووستانەکانی ڕووسیا و ئۆکراین و کاریگەری نەرێنی دەبێت.
لاڤرۆڤ هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا و ناتۆ ڕاستەوخۆ دەستیان لە جەنگی ئۆکراین هەیە، "نەک تەنها بە دابینکردنی چەک، بەڵکوو لە ڕێگەی ڕاهێنانی ئۆکراین یەکان لەسەر خاکی بەریتانیا، ئاڵمانیا، ئیتاڵیا و ووڵاتانی دیکەش".


ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە