یوونیسێف سەبارەت بە پاشهاتە مەترسیدارەکانی کۆرۆنا لە سەر منداڵان هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... یوونیسێف سەبارەت بە پاشهاتە مەترسیدارەکانی کۆرۆنا لە سەر منداڵان هۆشداری دەدات
سندووقی منداڵان ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان " یوونیسێف " دوێنێ هەینی لە دەرکردنی بەیاننامەیەک دەربارەی پاشهاتی گەورە و ڕۆژلە دوای ڕۆژی گشتگیری کۆرۆنا لە سەر منداڵان لە ئاستانەی دووهەمین ساڵی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیرووسە هۆشداری دا
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سی ئین ئێن ی عەرەبی یەەوە ، لە ڕاپۆرتێکی یوونیسێف دا لە ژێر ناو نیشانی " پێش گرتن لە لە دەستدانی نەوەی کۆرۆنا " کە لەو ڕاپۆرتەدا داتاگەلی ١٤٠ ووڵاتی جیهانی تێدا کۆکردووەتەوە ، هاتووە : نزیکەی یەک سێیەمی وولاتانێک کە لەم نرخاندنی بیروڕایەدا بەشداری یان کرد ، بینەری کەمبوونەوەی ١٠٪ پاڵپشتی خزمەتگوزاری تەندرووستی منداڵان وەکوو واکسیناسیۆن گەلی ئاسایی ، چاودێری گەلی ڕۆژانە و ڕۆتینی لە بەرامبەر نەخۆشیگەلی ئیلتیهابی نێوان منداڵان و خزمەتگوزارییەکانی دایکان بووە و ترس لە تووشبوون یان بەم ڤیرووسە هۆکاری سەرەکی ئەم کەمبوونەوەیە هەژمار دەکرێت .
یوونیسێف هەروەها ڕایگەیاند : لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدەن کە پاڵپشتی خزمەتگوزاری خۆراکی دایکان و منداڵان لە ١٣٥ ووڵاتدا بە ڕێژەی ٤٠٪ کەمی کردووە . لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ ،ەوە ٢٦٥ میلیۆن منداڵ لە سەرتاسەری جیهان دا ژەمە خۆراکەکانی قوتابخانەکانیان لە دەستداوە و لەوانەیە زیاتر لە ٢٥٠ میلیۆن منداڵی ژێر ٥ ساڵان تایبەتمەندی و باشییەکانی بەرنامەکانی جێگرەوەی ڤیتامین A کە پاریزگاری لە گیان یان دەکات لە دەست بدەن .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە