یەحیا رەسووڵ : هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی هەولێر برینداری لێکەوتەوە

پەیامی کورد   ...   یەحیا رەسووڵ : هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی هەولێر برینداری لێکەوتەوە

یەحیا رەسووڵ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو هێرشەی ئەمڕۆ لەلایەن گرووپە لە یاسا دەرچووەکانەوە کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر چەند سەربازێکی هاوپەیمانانی بریندارکردوە و زیانی بە گەشتی فڕۆکەخانەکەش گەیاندوە، یەحیا رەسووڵ باسی لەوەکرد، ئەو جۆرە تاوانانە کاریگەری خراپی لەسەر بەرژەوەندییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق دەبێت و بەلێن دەدەن ئەنجام دەرانی ئەو کردەوەیە دەستگیر بکەن


ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە